تا: بریتیيە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەرزتر یان یەکسان بە ٣٨ پلە. بەپێی ڕێنمایی د.ئاوات واژەیی پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان، دایکان و باوکان دەبێت ئاگاداری ئەم خاڵانە بن لەکاتی تالێهاتنی منداڵەکانیان. ١/ باشترین و وردترین ڕێگە بۆ دەستنیشانکردنی تا لە منداڵدا بریتییە لەوەی لەڕێی کۆمەوە گەرمی بپێورێت. ٢/ بەھیچ جۆرێک نابێتە ھۆی زیانگەیاندن بە مێشکی منداڵ تەنانەت زۆرجار توشبوون بە گەشکەش حاڵەتێکی بێ زیان و بێ گرفتەو تێدەپەڕێت بێ ھیچ پاشماوەیەکی خراپ. ٣/ توشبوون بە تا واتە زیندووی و بەھێزی بەرگری لەش دژی میکرۆب و ڤایرۆس، بۆیە نابیت دایکان زۆر نیگەران بن. ٤/ کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و بێ ھێزی و وشکبوونەوە لە دەرئەنجامی بوونی تا حاڵەتێکی باوە، دواتر چاکدەبێت. ٥/ لە شەو و ڕۆژێک زیاتر مانەوەی تا و ھەستکردن بە ھیلاکی و بێھێزی زۆر لە منداڵەکەتدا، واتە ڕەنگە ھەوکردنێک ھەبێت و بەزوویی پزیشک بيبینێت. خاک - تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure