17/4/2018 08:56 AM

زیانەکانی تاتۆ لەسەر پێست

زۆرجار باس لە زیانەکانى تاتۆ دەکرێت و پسپۆڕانى تەندروستی هۆشداری دەدەن لە ئاکامە خراپەکانى نەخشاندنى تاتۆ لەسەر پێست، بەڵام بەشێک لە پسپۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مەرج نییە هەموو مرۆڤێک بەهۆی تاتۆوە توشی گرفتى تەندروستی ببێت، بەشێکی دیکەشیان دەڵێن ئەو کەسانەى تاتۆ لەسەر لەشیان دەنەخشێنن، ئەوا دووچارى زیان دەبنەوە.

دتوانا محمد سەروەت زیانەکانی تاتۆ بۆ خاک ڕووندەکاتەوەو دەڵێت:

١/ دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەو چاڵ یاخود گرێ لەسەر پێست.
٢/ هۆکارە بۆ هەستیاری پێست و سوربوونەوەو سووتانەوەو گرژبوون و بڵاوبوونەوەى نەخۆشی پێست.
٣/ لەکاتی گرتنی تیشکى MRI ڕەنگە شوێنی تاتۆکە توشی هەڵئاوسان و سوتانەوە ببێت.
٤/ گۆڕانى ڕەنگى پێست، هەندێکجار ڕەنگى پێستی کەسەکە شین و مۆر دەبێتەوە.
٥/ دواى تاتۆکردن نابێت بۆ ماوەى هەفتەیەک خوێن ببەخشیت، چونکە توشی نەخۆشی دەبیت.
٦/ خوێنی ڕوون، ئەو کەسانەى کە خوێنیان ڕوونە مەرەکەبی تاتۆکە بەئاسانی ناچێتە ژێر پێستیانەوەو ساڕێژبوون و چاکبوونەوەى پێستەکەش ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت.
٧/ ڕەنگە دواى تاتۆکردن خوێن لەژێر پێستدا تۆپەڵ ببێت و لەشێوەی پەڵەی گەورەدا کۆببێتەوە، دووریش نییە نیشانە لەسەر پێستت دروستببێت.
٨/ تواناى لەش لە دەردانى ژەهرەکان سست دەکات.
٩/ دروستبوونی گرفت بۆ پێستت لەکاتى هەوڵدان بۆ لابردنى تاتۆکە.
١٠/ ئەو مەرەکەبەی تاتۆکەى پێدەنەخشێنرێت چەندین پێکهاتەى کیمیایی زیانبەخش لەخۆدەگرێت، وەک ئۆکسانەکان و گۆگردو بۆیەی ئەندامی و تیتانیۆم و ئۆکسیدی ئاسن و چەندین ماددەی تر کە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەنن.

خاک - تانیا ئاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved