تەلەفزیۆن یەکێکە لە داهێنانە سەرسوڕهێنەرەکانی زانستی پێشکەوتوو، چەندین سوودو زیانی هەیە بۆ سەر بەکارهێنەر، کە لەم خاڵانەدا خۆیان دەبیننەوە: سوودەکانی... 1- ئێمە دەتوانین کەناڵە هەواڵیيەکان بەکاربهێنین بۆ ئاگاداربوون لەو کاروبارانەی کە روودەدەن لە ئێستادا لە جیهاندا، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ڕێژەیەکی زۆری کەناڵە جیهانيیه هەواڵیيەکان هەن. 2- منداڵەکانمان دەتوانن فێری وانە پەروەردەیيەکان ببن لێوەی بە شێوەیەکی جوان و چێژبەخش بۆیان، بە تەماشاکردنی کەناڵە تایبەتیەکان بە منداڵ. 3- بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان، موزیک، گۆرانیە ڤیدیۆيیەکان، یاریيە راستەوخۆکان و چهندین شتی تر. دەکرێت سەرچاوەی باش بن بۆ زیادکردنی زانیاریيەکانمان. 4- لەڕێگەی بەرنامە تایبەتیەکان بە دروستکردنی خواردن دەتوانین ئەو خواردنانەی کە چێژیان لێوەردەگرین دروستبکەین. 5- لێوەی ئاگاداردەبین دەربارەی رەوشی کۆمەڵی و ئابووری وڵاتەکەمان و جیهان. زیانەکانی... 1- کاتێک کە ماوەیەکی درێژخایەن لە سەیرکردنی تەلەفزیۆندا بەسەردەبەین چاوەکانمان توشی هیلاکیەکی زۆر دەبن و زیانیان پێدەگات. 2- تەلەفزیۆن دەنگێکی زۆرو بەرز دروستدەکات لەکاتی ئیشکردنیدا، ئەمەش کاریگەری لەسەر هیلاکبوونی مێشک بەجێدەهێڵێت. 3- بەشێکی زۆر لە بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان و دراماکان کە نمایشدەکرێن نەگونجاون بۆ ئەوەی منداڵان بینەری بن. 4- ئیمە زۆرجار ئەوکاتەی کە پیویستە تێیدا بخەوین و پشوو وەربگرین لە تەماشاکردنی تیڤیدا بەکاردەهێنین. 5- زۆربەی کارەکتەرەکان لە فیلم و زنجیرە دراماکان و بەرنامەکاندا کە نمایشدەکرێن خواردنەوە کهولیەکان و جگەرە بەکاردەهێنن، ئەمەش ڕێگەخۆشکەرە بۆگەنجەکان لە زیادبوونی بەکارهێنانی ئەو ماددە زیانبەخشانە. 6- زۆر بەکارهێنانی تەلەفزیۆن ئەبێتە هۆی وەستاندنی چالاکیە رۆژانەکانی ژیانی خۆمان، واتە لەبری ئەوەی کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەزموونی ژیان بکەین لەڕێگەی تیڤیەوە ئەزموونی ژیان دەکەین ئەمەش کارێکی باش نیە. خاك – س: importantindia.com
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure