17/4/2018 09:21 PM

هونەرمەند زاهیر سدیق دیوار بەندێك پێكەشی كەریم ئاغای هەمەوەند ئەكات

هاوكات لە گەڵ ساڵیادی كۆچی دوایی كەسایەتی ناودارو ئاشتی خوازو خۆشەویست كەریم ئاغای هەمەوەند لە شارۆچكەی چەمچەمال ولە مۆزەخانەی كەریم ئاغا رێورەسمێكی شایستە بەئامادەبونی ژمارەیەك كەسایەتی ناوداری ناوچەكە بەرێوەچو. سەرەتای مەراسیمەكە لەلایەن خاتوو سینەم بەدرخان پەردە لەسەر دیوار بەندی كەریم ئاغا لادرا كە هونەرمەند. زاهیر سدیق كردبویە. دیاری بۆ مۆزەخانەكە. زاهیر سدیق بە سایتی خاكی ڕاگەیاند ئەم كارە هونەریە لەپێناو رێز گرتن لەو كەسایەتیە بەرێزو ناو دارەی گەلەكەمانە، كاك كەریم پیاویكی بەخشندەو میهرەبان بو هەمیشە رۆڵی بەرچاوی هەبوە لە خزمەت كردن و ئاشتەوایی و هاوكاری كردنی هەژاران و پشتیوانی كردنی بزافی رۆشنبیری، من ویستومە خزمەتیكی بچوكی ئەم میرە بەرێزە بكەم و ئەم كارە بكەمە دیاری بۆ خانەوادەو مۆزەخانە جوانەكەی بەرێز كەریم ئاغا . شایەنی باسە ڕێو ڕەسمەكە رۆژی سێشەمە سەعات ۳-ی پاش نیوەڕۆ ۱۷/٤/۲٠۱۸بەڕیوەچوو.











زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved