18/4/2018 09:22 AM

مه‌ترسی زۆری به‌كارهێنانی ده‌رمانی پاراسیتامۆڵ

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات زۆر به‌كارهێنانی پاراسیتامۆڵ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات.

پاراسیتامۆڵ ئازاركوژێكی په‌سه‌ندی جیهانییه‌، یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی به‌ئازار، ته‌نانه‌ت شروبێكی هه‌ڵبژێراوه‌ بۆ منداڵی تا لێهاتوو له‌به‌رئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێنێت، كه‌واته‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ رِاست بێت وه‌كو له‌و رِاپۆرته‌ی كه‌ له‌ تۆماری ساڵانه‌ی نه‌خۆشی رِۆماتیزم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی پێده‌كات كه‌ به‌كارهێنانی ژه‌مێكی زۆر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات.

توێژه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ورد پێداچوونه‌وه‌یان بۆ 1888 توێژینه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌شتیان له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی ئه‌وان گونجاو بوون بۆ ئه‌وه‌ی شیبكه‌نه‌وه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووی باسی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌رزه‌كار ده‌كرد كه‌ ژه‌مێكی پێوانه‌یی پاراسیتامۆڵ-یان به‌كارده‌هێنا له‌نێوان (0,5گرام- 1گرام بۆ به‌رزترین ئاست 4 گرام له‌ رِۆژێكدا) به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌كارناهێنن، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ژنی چاودێر له‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 15 ده‌نك حه‌پی پاراسیتامۆڵیان به‌كارده‌هێنا دۆزرایه‌وه‌كه‌ له‌ 68% مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ چه‌ند وڵاتێكی جیاواز ئه‌نجامدراوه‌، ئێمه‌ ناتوانین بزانین كه‌ هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كار له‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن ره‌چاوكراون یان نا، هه‌ندێك كه‌س كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی رِێكوپێك ئه‌م ده‌رمانه‌یان به‌كارهێناوه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌مان حاڵه‌تی پزیشكیان هه‌بێت ئه‌ویش مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵه‌، توێژه‌ران ده‌ڵێن توێژینه‌وه‌ی زیاتر پێویسته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان ته‌نها برِێكی كه‌م زانیاری په‌یوه‌ست به‌ سه‌لامه‌تی پاراسیتامۆڵ پێبه‌خشیون، به‌ڵام پاراسیتامۆڵ  ئه‌وكاته‌ سه‌لامه‌ته‌ كه‌ وه‌ك له‌ پاكه‌ته‌كه‌دا نوسراوه‌ به‌كاربهێنرێت، ئه‌وه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌یزانین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنانی برِێكی زیاتر له‌بری ئاسايی مه‌ترسیداره‌.

پاراسيتامۆڵ ده‌رمانێكی خواستراوی جیهانی  زۆربه‌كارهێنراوه‌ ئه‌گه‌ر زیاده‌رِویی له‌ به‌كارهێنانی بكرێت ئه‌وا هۆكارێكه‌ بۆ كوشتن و له‌ ساڵێكدا ده‌بێته‌ هۆی مردنی 90 بۆ 180 كه‌س به‌هۆی سستبوونی جگه‌ره‌وه‌، ده‌رمانی پاراسيتامۆڵ (جگه‌ر)  شیده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رِێره‌وه‌ ئاساییه‌كه‌ی خۆی كه‌ پاراسیتامۆڵ ده‌گوازێته‌وه‌ بارگرانكرا، رِێرِه‌وێكی تر ئه‌مكاره‌ ئه‌گرێته‌ ئه‌ستۆ كه‌ له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌بێته‌ هۆی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی ژه‌هراوی، له‌ش مادده‌ی كیمیای تێدایه‌ كه‌ ده‌توانی ئه‌م مادده‌یه‌ هاوسه‌نگ بكاته‌وه‌، به‌ڵام كاتێك زۆر ماندووكرا به‌رهه‌می شیكردنه‌وه‌ی پاراسيتامۆڵ ده‌ستده‌كات به‌ رِوخاندنی جگه‌ر، به‌كارهێنانی ژه‌مێكی زۆرتر له‌ پاراسيتامۆڵ باوترین هۆكاره‌ بۆ سستبوونی جگه‌ر. به‌كارهێنانی 180 گرام/ كیلۆگرام له‌ 24 سه‌عاتدا ده‌بێته‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ جگه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر 72 گرام/كیلۆگرام-یش به‌كاربهێنرێت هه‌ر زیانبه‌خش ده‌بێت، پاراسيتامۆڵ وا له‌ مرۆڤ ناكات هه‌ست به‌ خه‌واڵویی بكات له‌وانه‌یه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات وابكات هه‌ست به‌باشی بكه‌ین.

ئه‌سیتیكسیتین (له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌درێت به‌ نه‌خۆش) وه‌ك كۆنترِۆڵكردنی زیانه‌كان كارده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌شت سه‌عاتی یه‌كه‌مدا بدرێت به‌ نه‌خۆش، بۆیه‌ ئه‌مه‌ گرنگتره‌ له‌ چاوه‌رِوانكردنی توێژینه‌وه‌ی تر تا ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌ مه‌ترسیداره‌كانی پاراسيتامۆڵ.


خاك - و/ شه‌وبۆ مه‌حمود




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved