18/4/2018 09:24 AM

سوودەكانی ماددەی سۆدا بۆ تەندروستی

سۆدای نان (بیكاربۆناتی سۆدیۆم) جگە لە بەكارهێنانی لە دروستكردن و پێكهاتەی هەویرەمەنیدا چەند سوودێكی تری هەیە:

١/ چارەسەركردنی خوران و سووتانەوەی پێست و پێوەدانی هەندێك مێروو.

٢/ چارەسەری  سووتانەوەی گەدە (دڵەكزێ‌) دەکات بە بەکارهێنانی بڕێکی کەم.

٣/ پاككردنەوەی دەم و ددان و لابردنی بۆنی ناخۆشی ناودەم، هەروەها سپیکردنەوەی ددان و لابردنی کلس و نەمانی بەکتریای زیانبەخش بە بەکارهێنانی بڕێک سۆدەو فڵچە، دەشتوانرێت غەرغەرەی پێبکرێت.

٤/ چارەسەری هەوكردنی دەم دەکات.

خاك - س/ تەندروستی WebTeb 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved