18/4/2018 09:27 AM

کەمی ئاسن یەکێکە لە ھۆکارەکانی قژ وەرین

هەندێک کەس قژیان هەڵدەوەرێت و لەهەمانکاتدا لەشیان سارد دەبێت و هەست بە گێژبوون و بێهێزی دەکەن، ئەگەر ئەمانە بەیەکەوە ڕوویاندا ئەوە مانای کەمی ئاسنە.

هۆکارو چارەسەری ئەم حالەتە چۆن دەبێت؟ د.توانا محمد سەروەت پزیشکی پسپۆڕی پێست بە خاکی وت: ئایرۆن کە ئاسن دەگرێتەوە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گواستنەوەی ئۆکسجین لەناو خوێندا، لەڕاستیدا ئایرۆن بەشێکی بنەڕەتی پێکهاتەی هیمۆگڵۆبینە، پڕۆتینی خڕۆکەی سووری ناو خوێن ئۆکسجین دەگەیەنێتە ماسوولکەو شانەکانی لەش. کاتێک کە ئەم پێکهاتەیە لە لەشدا کەمبووەوە ئەوا دەبێتە هۆی دروستنەبوونی هیمۆگڵۆبینی پێویست لە لەشدا، ئەوەش هەڵوەرینی قژو گێژبوون و ماندوێتی و ساردبوونی جەستەو لاوزبوون و چەندین دۆخی تری لێدەبێتەوە.

د.توانا ئاماژەی بەوەدا ئایرۆن لەم خۆراکانەدا هەیە: (گۆشتی سوور، خواردنە ئاوییەکان، گۆشتی سپی، هێلکە، پەنیر، چەرەس، گەنمەشامی، فاسۆڵیا، نیسک، سەوزەى گەڵا تۆخەکان بەتایبەت سپێناغ و سڵق).


خاک - تانیا ئاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved