لە یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی لالیگای ئیسپانی و لە نێویاریگای سەلتا فیگۆ یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانی سەركەوتن تۆمار بكات.
یانەی بەرشەلۆنە سەرەتا بە گۆڵێكی عوسمان دێمبلی پێشكەوت بەڵام دواتر جۆنی لە سێلتا فیگۆ ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .
لە گێمی دووەمدا لە خولەكی 64 دا ئەلكاسێر بەرشەلۆنەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم بەڵام یانەی سێلتا فیگۆ لە خولەكی 82 دا لە رێگەی ئەسپاسەوە توانی بۆ جاری دووەم ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوەو بە خاڵێك یاریگا بە جێ بهێڵن.
دوای یارییەكە بەرشەلۆنە بە 83خاڵ لە پێشەنگی خولەكە مایەوە و یانەی سێلتا فیگۆ بە 44 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure