یانەی ئەنتەر میلان گەرایەوە سەر رێچكەی سەركەوتنەكان و ئەمجارە توانی سێ خاڵی هەفتە بەدەست بهێنێت.
یارییەكە لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی سێریا ئەی ئیتاڵی بوو ,یانەی شاری میلانۆ توانی بە چوار گوَڵی بێوەڵام سەركەوتن تۆمار بكات.
گۆڵەكانی یارییەكە یاریزانان ئیكاردی و مارسیلۆ و پریزج و مانسیوڵ تۆمارییان كرد.
بەوبردنەوەیەش یانەی ئەنتەر بەشێوەیەكی كاتی ئێستا لە پلەی سێیەمی خولەكەدایە بە 63 خاڵ.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure