له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه چه‌ند شارێكی جیهان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی فه‌زایی چینیی ده‌بنه‌وه. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی تایبه‌تمه‌ندی فه‌زایی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و وێستگه فه‌زاییه چینییه بكه‌وێته‌وه سه‌ر زه‌ویی كه ماوه‌یه‌كه له كۆنترۆڵی زانایانی تایبه‌تمه‌ندیی چینیی چووه‌ته ده‌ره‌وه. ئه‌و زانایانه ده‌ڵێن له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و وێستگه‌یه چه‌ند شارێك مه‌ترسییان له‌سه‌ر دروست بووه، هه‌روه‌ها پسپۆڕان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه وێستگه‌ی (Tiangong-1) كه پێشی ده‌وترێت( كۆشكی ئاسمانیی) له ماوه‌ی نێوان (30ی مارت بۆ 4ی نیسان) نزیك ده‌بێته‌وه له زه‌وی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پارچه‌ی تێكشكاوی وێستگه‌كه بگاته چه‌ند شارێكی جیهان به درێژایی نه‌وارێكی ته‌سكی هێڵی پانیی 43ی باكور و باشور، ئه‌و شارانه‌شی مه‌ترسیان له‌سه‌ره بریتین له نیویۆرك و به‌رشه‌لۆنه و په‌كین و شیكاگۆ و ئه‌سته‌نبوڵ و ڕۆما و تۆرینتۆ. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت پارچه‌كانی ئه‌و وێستگه‌یه بكه‌وێته خواره‌وه له‌و ناوچانه، چونكه ئێستا له‌زۆربه‌ی خاڵه‌كانی خولگه‌كه‌ی له باكور‌و باشوردا به ته‌ریبیی له‌گه‌ڵ هێڵی ئیستوادا ده‌ڕوات. پسپۆڕان ده‌ڵێن» له دیدی چاودێرگه‌كانی ئێمه‌وه وێستگه‌ی(Tiangong-1 ) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خێراییه‌كه‌ی جێگیره، به هێواشییه‌كی زیاتره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌ڕوات، ئه‌ویش به هۆی ئه‌ندازه‌كه‌ی كه په‌یوه‌سته به زه‌وییه‌وه. ئه‌و پسپۆڕانه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌و وێستگه‌یه‌ی باره‌كه‌ی (8.5 ) ته‌نه و به‌ره‌و زه‌وی دێته‌وه له ساڵی (2016)ه‌وه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌و مه‌ترسییه‌كه‌ش زۆرتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه باره‌كه‌ی جۆره مادده‌یه‌كی تێدایه به (هیدرازین)ی كیمیایی ناسراوه و زۆر ژه‌هراوییه. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه ڕێكخراوێكی ئه‌مریكیی به ناوی (Aerospace) كه باره‌گاكه‌ی له‌كالیفۆرنیایه و كاری ڕاوێژكارییه بۆ پرۆژه حكومییه‌كان و به تایبه‌ت گه‌شته فه‌زاییه‌كان، پێشبینی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی وێستگه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام به ووردی ئه‌وه‌یان ده‌ستنیشان نه‌كردووه كه ئه‌و وێستگه‌یه ده‌بێته چه‌ندپارچه و به دیاریكراویش له چ وڵاتێك و ناوچه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته خواره‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه ئه‌مریكییه ڕایگه‌یاندووه ئه‌وه‌یه كه له رۆژانی 30 ی مارت بۆ 4ی نیسان وێستگه‌كه دێته ناو به‌رگه هه‌وای زه‌وی و پارچه‌كانی له نێوان هێڵی پانیی (42.7)ی باكوور و (42.7)ی باشور ده‌كه‌وێته خواره‌وه. مه‌ترسیی زۆر له‌سه‌ر نیوه‌گۆی باكور هه‌یه به تایبه‌ت به‌شی باكوری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌وانه‌ش بوستن و دیزموین و دیترۆیت و ڤلادلڤیا و نیویۆرك و هه‌روه‌ها مه‌ترسیی بۆ سه‌ر شاره‌كانی (فلۆره‌نسا و مۆناكۆسیتی و سوشی ڕوسیا)ش هه‌یه، له نیوه‌گۆی باشوریش، مه‌ترسیی بۆ شاره‌كانی وه‌ك تریلیۆ له ئه‌رژه‌نتین و سابۆرۆ له ژاپۆن هه‌یه. ئه‌و سه‌رچاوه و ناوه‌نده چاودێرانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا زۆربه‌ی ،به‌شه‌كانی وێستگه‌كه كه دێته ناو به‌رگه هه‌وای زه‌وییه‌وه ده‌سوتێت، به‌ڵام ( 10% بۆ40%)ی به‌شه‌كانی كه هه‌ڵگریی مادده‌ی كیمیایی مه‌ترسیداره ده‌مێنێته‌وه. شیاوی باسه، وێستگه‌ی فه‌زایی چینیی (Tiangong-1) له ساڵی (2011)دا ڕه‌وانه‌ی ئاسمان كرا به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی ئاسمانیی تایبه‌ت به چین، به‌ڵام له‌ساڵی (2016 )دا زاناكان كۆنترۆڵكردنی ئاراسته‌ی وێستگه‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه و به هۆی له‌كار كه‌وتنی چه‌ند به‌شێكی گرنگییه‌وه وێستگه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌ی زه‌وی هاتووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه به‌م نزیكانه بكه‌وێته خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی. سه‌رچاوه: الاخبار الفچائیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure