19/4/2018 09:22 AM

ریاڵ مەدرید نەیتوانی بردنەوە بەدەست بهێنێت

یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی پێشوی لالیگا لە هەفتەی 33ی خولەكە رووبەرووی یانەی بیلباو بویەوە لە نێو یاریگای خۆیدا.


یانەكەی مەدرید نزیك بوو لەوەی توشی دۆرانێكی نوێ ببێت بەڵام لە خولەكەكانی دوایدا توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە .


سەرەتا یانەی بیلباو لە رێگەی ئیناكی ویلیامسەوە لە خولەكی 14 یەكەم گۆڵی یارییەكەەیان تۆماركرد.


لە گێمی دووەم ریاڵ مەدریدهەوڵی زۆری دا هەتا ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە هەتا خولەكی 87 یارییەكە بە سودی بیلباو بوو بەڵام لەو خولەكەدا رۆناڵدۆ توانی بە تۆماركردنی گۆڵێك بۆ ریاڵ مەدرید یارییەكە یەكسان بكاتەوەو هەردوویانە بە خاڵێك یارییەكەیان بەجێهێشت.


ئێستا ریاڵ مەدرید لە پلەی سێیەم ماوەتەوە بە 68 خاڵ و بیلباو بە 40 خاڵ لە پلەی 13 دایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved