به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له ڕۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ڕیتانی بڵاوكراوه‌ته، له هه‌شت چركه جارێكدا كه‌سێك به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌دات. له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه له جیهاندا له كۆی ١٠ كه‌س كه‌سێك به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌دات و ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشان له ساڵی ٢٠١٥ دا ملیارێك بووه. هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه كه له په‌یمانگه‌ی پێوانه‌ی یاسای و هه‌ڵسه‌نگاندن له واشنتۆن ئه‌نجامدراوه، ڕێژه‌ی مردن به هۆكاری جگه‌ره‌كێشان زیاتره له ڕێژه‌ی مردن به نه‌خۆشیه‌كانی ئایدزو مه‌لاریا، له‌نێوان چوار پیاودا پیاوێك به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌دات له‌نێوان ٢٠ ژن‌دا ژنێك به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌دات. ڕوونیشكراوه‌ته‌وه له‌كۆی ٦،٤ ملیۆن حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕێژه‌یه له وڵاتانی (چین، ڕوسیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو هيندستان)ه، هه‌روه‌ها جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكی سه‌ره‌كی توشبوونه به نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه، دڵ، گورچیله‌و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان. خاك - س: ده‌یلی مه‌یل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure