19/4/2018 09:40 AM

كوپێك چا لای كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابنێ به‌ڵام مه‌یخۆره‌وه‌!

كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر به‌دیار شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه‌ داده‌نیشن، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پیشه‌كه‌یان به‌هۆی كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه‌ رایی ده‌بێت، یان حه‌زێكی زۆریان به‌ سه‌یركردنی سایته‌كانی ئینته‌رنێت هه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی دانیشتنی زۆره‌وه‌ هه‌ندێكجار چاوه‌كانمان توشی ئازار ده‌بنه‌وه‌، هاوكات به‌هۆی تیشكی به‌هێزی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كان چاومان توشی جۆرێك له‌ وشكبوونه‌وه‌ ده‌بنه‌وه‌.

بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌ پزیشكان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ كوپێك چا له‌به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵمژینی تیشكه‌كان و زیانی كه‌مده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ كوپێك چا له ‌به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابنێ تا به‌دوور بیت له‌ تیشكه‌ زیانبه‌خشه‌كانی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر.

خاك - س/ العالم



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved