دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز* زۆر له مێژه، له نێوان شاره‌زاکانی کورد، فارس و بیانییه‌کاندا، له‌سه‌ر پێوه‌ندیی هه‌ردوو زمانی کوردیی و فارسیی، ده‌مه‌ته‌قێیه‌کی گه‌رم هه‌یه. ئه‌مانیش به‌سه‌ر دوو ده‌سته‌دا دابه‌شده‌بن: 1.زمانی کوردیی، وه‌ک هه‌موو زمانه‌کانی دیکه‌ی گه‌لانی جیهان، به زمانێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌ژمێرن. ئه‌وانه‌ش زۆربه‌یان له زانا کورد و بیانییه‌کان پێکهاتوون. 2.زمانی کوردیی، به زمانێکی سه‌ربه‌خۆ نازانن، به‌ڵکوو به دیالێکتێکی زمانی فارسیی داده‌نێن. زۆربه‌شیان خۆیان له زانا فارسه‌کان، هێندێ خۆفرۆشی کورد و خۆرهه‌ڵاتناسی بیانی‌دا ده‌بیننه‌وه. بۆئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ڵه‌مه گه‌وره‌یه ساغکه‌ینه‌وه، پێویسته په‌نا بۆ دادگه‌ی مێژوو به‌رین، تا بزانین، کۆچوڕه‌وی گه‌لانی ئاریی، که‌ی ده‌سیپێکردووه؟ پێوه‌ندیی کورد و فارس، به ماده‌کانه‌وه چییه و کامیان له نێوچه‌که‌دا کۆنترن؟ تا چه‌ن هه‌ردوو زمانه‌که له یه‌کدی ده‌چن؟ ئایینه کۆنه‌کانی کورد و فارس، به چ زمانێ نووسراونه‌ته‌وه؟ بۆچی فارسه‌کان، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن، زمانی کوردیی به دیالێکتێکی نێوچه‌یی زمانی فارسیی ده‌زانن و لووڕه‌کانیش به فارس داده‌نێن، ئایا مه‌به‌ستیان چییه؟! گه‌لێ له مێژوونووسان، وه‌ڵامی هێندێ له ئه‌م پرسیارانه‌یان داوه‌ته‌وه. ئه‌ز لێره‌دا، ته‌نیا بۆچوونی دوکتۆر (که‌مال مزهه‌ر)، به نموونه دێنمه‌وه. (میدییه‌کان، به لانی که‌مه‌وه، سێ سه‌ده پیش فارسه‌کان هاتوونه‌ته ئێران، ده‌وڵه‌ت و شارستانیی خۆیان درووستکردووه، پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ شارستانییه پێشکه‌وتووه‌کانی عێراق به تایبه‌تی و میسردا په‌یداکردووه. له‌گه‌ڵ کلدانییه‌کان زۆر ڕێکبوون، به ئه‌ندازه‌یه‌کی ئه‌وتۆ، ده‌سیان خسته ناو ده‌سی یه‌ک، بۆ له‌ناوبردنی ئیمپراتۆریای ئاشووریی. به‌م جۆره، میدییه‌کان گه‌لێ که‌ڵکیان له ئه‌م شارستانییه کۆنانه وه‌رگرتووه. هیچ گومانی تێدا نییه، له دوای ئه‌وه‌ی فارسه‌کان به‌سه‌ریاندا زاڵبوون، ئه‌مان دایانه شاخه‌کانی زاگرۆس، بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌س ژێرده‌سه‌یی کۆنه ژێرده‌سه‌کانی خۆیان، شارستانییه‌ته‌که‌یان له وڵاته کۆنه‌که‌ی خۆیان، بۆ فارسه‌کان به‌جێهێشت. واته: بێ سێ و دوو ده‌توانین، بڵێین: کاکڵه‌ی شارستانییه پێشکه‌وتووه‌که‌ی فارسه‌کان، ئه‌و شارستانییه‌ته‌یه، که باپیره گه‌وره‌ی کورد دایمه‌زراند و به‌جێیهێشت.) پاشان نووسیوێتی: (ئایا ڕێی تێده‌چێ، گه‌لێک به زمانی گه‌لێکی تر گفتوگۆبکا، که ژێرده‌سته‌ی خۆی بووبێ؟! گه‌لێ ئه‌وه‌نده کۆنبێ، که (270) ساڵ له پێش گه‌لی فارس‌دا هاتبێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه و ده‌وری (100) ساڵیکیش له پێش ئه‌واندا، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بووبێ، ته‌نانه‌ت فارسه‌کانیشیان له‌ژێرده‌سدا بووبێ، ئیتر چۆن ڕێی تێده‌چێ، بوترێ، ئه‌مان به زمانی فارسیی گفتوگۆیانکردووه؟!! ئه‌مه له‌وه ده‌چێ، بڵیی: گه‌لی توورک له توورکیادا، به زمانی کوردیی ئه‌دوێن!!) که‌واته، زمانی کوردیی و فارسیی، دوو زمانی جیاوازن. به‌ڵام چونکه له سه‌ره‌تادا، سه‌رچاوه‌کانیان هه‌ر یه‌ک سه‌رچاوه بووه، ئه‌وڕۆش هه‌ردووکیان، به دوو زمانی سه‌ر به گرووپی زمانه هیندۆ- ئه‌ورووپاییه‌کان داده‌نرێن، کورد و فارسیش، له مێژووییه‌کی دێرینه‌وه، له (ئێران) پێکه‌وه ژیاون، نزیکییه‌کی زۆر له نێوان هه‌ردوو زمانه‌که‌دا هه‌یه. به‌ڵام نزیکیی له نێوان دوو زمانی دیاریکراودا، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ، هه‌ردوو زمانه‌که، یه‌ک زمان بن و یه‌کێکیان به دیالێکتێکی ئه‌وه‌ی دیکه‌یان دانرێ، زانستیش سه‌لماندوویه‌تی: گه‌لانی سه‌ر زه‌وی، به زمان و شیوه له یه‌کدی جیاده‌کرێنه‌وه! جا گەر وابێ، هەر سێ زمانی (سویدیی، دانمارکیی و نەرویژیی)، هەر یەک زمانن، چونکە زۆر لە یەکدییەوە نزیکن، کەچی بە سێ زمانی جیاواز دەژمێررێن، چونکە ئەو گەلانە، دەوڵەتی سەربەخخۆی خۆیان هەیە، بەڵام چونکە کورد سەربەخۆ نییە، دەوڵەتە داگیرکەرەکان، دان بە سەربەخۆیی زمانەکەشیدا نانێن! ته‌نانه‌ت ڕۆژی (10. 5. 2014)، کۆنسۆڵی (ئێران) له شاری (سوله‌یمانیی)، ئه‌و شه‌کره‌ی شکاند و گوتی: (کوردیی زمان نییه، دیالێکتێکی ئێرانییه، له فارسیی و عه‌ره‌بیی تێکه‌ڵبووه!) وه‌ک زمانه‌که‌ی خۆیان، زۆر پوخت و خاوێن بێ! ئاخر ئێستەش، لەسەر تابلۆی شوێنی پەڕینەوەی منداڵان نووسراوە: (مەکانی عبوری عابرینی ئەتفال) یا لە بەنزینخانەکان بۆ جگەرەکێشان نووسراوە: (ئیستیعمالی دوخانیان ئەکیدەن مەمنوعەست) ئایا ئەم زمانە، زمانێکی پوختە، وا هەموو وشەکانی لە عەرەبیی پێکهاتوون؟!! بێگومان نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ری نیشتمانه‌که‌مان، له‌نێوجه‌رگه‌ی (کوردستان)دا وا بڵێ، ئاخۆ ده‌بێ، کاربه‌ده‌سه گه‌وره‌کانیان، چۆن ته‌ماشای مێژوو و زمانی کوردیی بکه‌ن، چ جۆره پلان و پیلانێکی ئه‌هریمه‌نانه‌یان هه‌بێ، تا کورد له بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌ی فارس‌دا بتوێننه‌وه؟!! *دوکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، ڕێنیسانس، چ1، 1984، ل 11، 18. *نووسەر و مامۆستای زانکۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure