محه‌مه‌د جوتیار رێنماییكاری ده‌روونی رایده‌گه‌یه‌نێت كه دایكان و باوكان به په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م خاڵانه ده‌توانن وا له منداڵه‌كانیان بكه‌ن له‌ڕێنمایی ئه‌وان ده‌رنه‌چن و به‌قسه‌یان بكه‌ن: 1- هه‌وڵمه‌ده به لێدان و توندوتیژی منداڵه‌كه‌ت باشبكه‌یت، چونكه به‌وشێوه‌یه زیاتر عینادی ده‌كات و به‌قسه‌ت ناكات، كاتێك منداڵه‌كه‌ت كارێكی خراپ ده‌كات یان به‌قسه‌ت ناكات ته‌نها به هه‌سته‌كانت ئاگاداری بكه‌ره‌وه، بۆ نموونه كاتێك ویستت منداڵه‌كه‌ت وازبهێنێت له‌سه‌ر پێداگری له داواكارییه‌كانی، ئه‌وا ته‌نها به چاوه‌كانت پێی بڵێ وازبهێنێت نه‌ك چه‌ندینجار پێیبڵێیت و قسه‌كانت دووباره بكه‌یته‌وه، چونكه به دووباره‌كردنه‌وه‌ی قسه منداڵ وا تێده‌گات قسه‌كانت جددی نین، به‌ڵام به نیشانه‌ی توڕه‌بوون یان خه‌فه‌تباریت له ده‌موچاوتدا تێده‌گات كه تۆ به‌ڕاستی سوری له‌سه‌رئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت و ئه‌ویش واز له داواكه‌ی ده‌هێنێت. 2- به‌گوێره‌ی پێوستییه‌كانی شته‌كانی بۆ بكڕه‌و پێویستییه‌كانی بۆ دابینبكه، نه‌وه‌ك به‌گوێره‌ی حه‌زه‌كانی، چونكه حه‌زه‌كانی منداڵ زۆرن ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌سنوری حه‌ز تێپه‌ڕبكات و به‌رده‌وام داواكاری هه‌بێت. 3- هه‌وڵبده یاسای پاداشت و سزای به‌كاربهێنه، به منداڵه‌كه‌ت بڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره واز لێبهێنێت بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ دیاریت بۆ ده‌كڕم به‌تایبه‌تی ئه‌و شته‌ی حه‌زی لێیه‌تی، یان پێیبڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌وكاره ناشیرینه دووباره بكه‌یته‌وه بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ بۆت نییه سه‌یری فیلم كارتۆن بكه‌یت به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه حه‌زی لێیه‌تی. 4- فێری ئاداب و به‌ها جوانه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بكه، له‌ڕێگای چیرۆكبێژی و ئه‌و چیرۆكانه‌یان بۆ بڵێن كه فیریان ده‌كات رێز له دایك و باوك و خه‌ڵكانی تر بگرن، هه‌روه‌ها ئه‌و چیرۆكانه‌یان بۆ بخوێننه‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له قسه‌ی دایك و باوكیان ده‌رچوون توشی ناڕه‌حه‌تی و ئازار‌و ناخۆشی بوون. 5- منداڵ زۆر پرسیار ده‌كات، بۆیه گوێ له منداڵه‌كه‌ت بگره‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بده‌ره‌وه، چونكه كاتێك تۆ گرنگی به منداڵه‌كه‌ت نه‌ده‌یت به‌قسه‌ی ناخۆش پێیبڵێیت وازم لێبهێنه، لێره‌وه دووریه‌ك له‌نێوانتان دروستده‌بێت، منداڵ هه‌ست به دڵشكان ده‌كات، بۆیه هه‌ندێكجار تۆڵه‌ت لێده‌كاته‌وه‌و ئه‌ویش به‌قسه‌ت ناكات. 6- له‌كاتی گونجاو داوا له منداڵه‌كانت بكه كارێكت بۆ بكات، ئه‌و كاتانه داوای شتێك یا كارێك له منداڵه‌كه‌ت مه‌كه كه دانیشتووه به دیار فیلمێكی كارتۆن بۆیه له‌وكاته ئاگای له داواكاری تۆ نییه واباشتره دواتر ئه‌و داوایه‌ی لێبكه‌یت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure