گۆڕانی ره‌نگی تاڵه مووه‌كانی سه‌ر بۆ سپی له ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌مدا ره‌نگه هه‌ستێكی ناخۆش بدات به‌و كه‌سه‌و هه‌ستبكات به‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی گه‌وره بووه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، به‌وپێیه‌ی تاڵی سپی په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه نیه‌و هه‌ندێكجار زووتر له‌كاتی خۆی ده‌رده‌كه‌وێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. د.توانا محه‌مه‌د سه‌روه‌ت پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست هۆكاری زوو سپیبوونی مووی سه‌ر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه: 1- ناڕێكی و بوونی گرفت له جینه‌كان و مانه‌وه‌ی له بۆماوه‌ییه‌وه. 2- كه‌مخوێنی یان كه‌می ئاسن و ڤیتامین یان ئۆمێگا3 و كالسیۆم و مس و ترشه‌مه‌نیه‌كان له خوێندا هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ زوو ده‌ركه‌وتنی تاڵی سپی. 3- خواردنه‌وه‌ی زۆری كهولییه‌كان و كێشانی جگه‌ره یان خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خشه‌كان و كافاینه‌كان وه‌ك قاوه‌و چا. 4- بوونی كێشه‌ی ده‌روونی و په‌ستانێكی ناخۆش له‌سه‌ر مێشكت ره‌نگه ترس به‌ته‌نها كار له ره‌نگی قژت نه‌كات به‌ڵكو ره‌نگی پێستیشت ده‌گۆڕێت. 5- بوونی نه‌خۆشی له گه‌ده‌و كرداری هه‌رس، یان لیكه رژێنهی ده‌ره‌كی واته (غوده) یان هه‌وكردنی پێستی سه‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه. 6- به‌كارهێنانی ده‌رمان و شامپۆو كرێمی ناته‌ندروست و خراپ. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure