سلێمانی 25-7-2009: ره‌وانشاد مام جه‌لال كه ئه‌وكات سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم دا، ، له بنكه‌ی خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی شیرین به‌شداریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كرد و ده‌نگیدا. مام جه‌لال به كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له وێستگه‌ی ده‌نگدانه‌كه ده‌ڵێ: چۆن ده‌نگ ده‌ده‌م ئێستا، فێرم بكه چۆن ده‌نگ بده‌م. له‌وه‌ڵامدا كارمه‌ندێكی كۆمسیۆن رێكاره‌كانی ده‌نگدان وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ: ئه‌م كارته تایبه‌ته به لیسته‌كانی په‌رله‌مان و ده‌بێت له‌ناو یه‌كێك له‌كابینه‌كانیش ده‌نگ بده‌یت. سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌شپرسێت: ده‌بێت نیشانه‌ی سه‌حه‌كه له‌ناو بازنه‌كه ده‌رنه‌چێت؟ كارمه‌نده‌كه ده‌ڵێ: به‌ڵێ
لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ-ەوە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure