نووسه‌ری ژیاننامه‌ی شازاده دایانای كۆچكردوو ئه‌ندرۆ مۆرتۆن پێیوایه ئه‌گه‌ر شازاده دایانا له ژیاندا بووایه به هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی شازاده هاری له ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی مێگان مێركڵ رازی ده‌بوو، به‌هۆی لێكچوونی چیرۆكی هه‌ردووكیان. كتێبه‌كه‌ی مۆرتۆن ده‌رباره‌ی دایانا كه له ساڵی 1992 بڵاوكرایه‌وه، كۆتایی به داستانی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چارلز هێناكه له چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كان ده‌چوو. له ئێستادا مۆرتۆن له نووسینی ژیاننامه‌ی ماركڵ ته‌واو بووه به ناونیشانی مێگان شازاده‌ی هۆڵیوود. هه‌روه‌ها وتیشی: دیانا له ته‌مه‌نی 36 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و مێگان له ته‌مه‌نی 36 ساڵی هاته نێو چوارچێوه‌كه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی لێره به‌دواوه ئاڵاكه‌ی له ییانا وه‌رگرتبێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك دایانا كه‌سێكی رێكپۆشه‌و حه‌ز به كاره خێرخوازییه‌كان ده‌كات، بۆیه ده‌ڵێم دایانا به مێگان رازی ده‌بوو به‌ڵكو ئه‌وه‌ی یه‌كێك له رێككه‌وته‌كانی قه‌ده‌ر هه‌ژمار ده‌كرد. كتێبه‌كه‌ی مۆرتن ده‌رباره‌ی ژیاننامه‌ی دایانا له باشترین و پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كان بوو، تێیدا تێكچوونی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی دایانای باسكردووه، هه‌روه‌ها دایانا باری ده‌روونی تێكچوبوو چه‌ندینجار هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه به‌هۆی ئه‌و ژیانه خه‌مناكه‌ی له‌گه‌ڵ چارلز هه‌یبوو. خاك – سیڤا ئازاد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure