به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی سلێمانی به هاوكاری پارێزگای سلێمانی له‌هه‌وڵدایه بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و شۆفێرانه ده‌ربكات كه به‌هۆی نه‌بونی هێڵه‌وه كاریان كردووه‌و له به‌رامبه‌ردا به‌بڕه پاره‌یه‌كی زۆر غه‌رامه‌كراون. ژماره‌یه‌كی زۆر له شۆفێران له سه‌نته‌ری شاری سلێمانییه‌وه به نایاسایی نه‌فه‌ریان بۆ قه‌زاو ناحیه‌كان و پارێزگاكانی دیكه گواستوه‌ته‌وه‌و ئه‌و شۆفێرانه‌ی هێڵیان هه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیه‌دا بڕی 750 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن و ئه‌وانه‌شی هێڵیان نییه بڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن. هه‌روه‌ك باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، له ساڵی 2003وه تائێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و شۆفێرانه سزای سه‌رپێچیه‌كه‌یان بۆ كراوه، به‌ڵام شۆفێران پاره‌كه‌یان نه‌داوه، ئێستاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی تاووتوێی ئه‌و بابه‌ته‌یان كردووه‌و به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی دارایی هه‌رێم، بڕیاریانداوه وه‌كو هاوكاری ئه‌و شۆفێرانه كه یه‌كه‌مجاره ئه‌و سه‌رپێچییه ده‌كه‌ن، لێخۆشبوو‌ن بیانگرێته‌وه، به مه‌رجێك نوسراوی دادنووس بكه‌ن كه جارێكی‌تر ئه‌وكاره ناكه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و شۆفێرانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی پارێزگاوه نووسراویان بۆ بكرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕدرێت كه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی ئه‌و سه‌رپێچیه‌یان لێ‌وه‌رنه‌گیرێت. خاك - س: ترافیك ئێف ئێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure