22/4/2018 09:18 AM

ئەكادیمیای بەدرخان: سەرجەم ژمارەكانی كوردستان لە میسر چاپكراون

لە یادی رۆژنامەگەریی كوردیی ئەكادیمیای بەدرخان رایدەگەیەنێت: پاش گەڕان و پشكنینی زیاتر لە ئەرشیفی 50 وڵات، وای بۆ دەچین گۆڕینی ناوی چاپخانەو شوێنەكانی چاپكردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەلایەن حوكومڕانی ئەوكاتی عوسمانییەكان ئاشكرا نەبن، بۆیە چاپكردن و پیتچنین، دروستكردنی قاسەی پیتی قورقوشمی وا ئاسان نەبووەو لەو وڵاتانەش دەستكەوتنیشی ئاسان نەبووە، بۆیە سەرجەم ژمارەكانی كە (31) ژمارە بوون، هەمووی دەستكەوتووە، تەنیا ژمارە (19) تائێستا نەدۆزراوەتەوە، كە لە میسر چاپكراون.

لە پەیامێكدا ئەكادیمیاكە پیرۆزبایی ئەم یادە لە رۆژنامەنوسان دەكات و دووپاتیدەكاتەوە كە لە خزمەتكردنی بواری رۆژنامەنوسیی و كلتوریی و ئازادیی بەردەوامدەبن و هاوشانیش داكۆكیكاری مافی رۆژنامەنوسان دەبێت.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:

پەیامی ئەكادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و كەلتور، لە یادی 120 ساڵەی رۆژنامەنووسی كوردی.

رۆژنامەنووسانی كوردستان
خەمخۆرانی وشەی كوردی

سەدو  بیست ساڵ پێش ئێستا، لەلایەن رۆشنفكڕانی كوڕانی بەدرخانییەكان لە میسر، رۆژی 22/4/1898 جووتە برا، میقدادو عەبدولڕەحمان بەدرخان، یەكەمین رۆژنامەی نۆبەرە دایك بە نێوی كوردستان، لە چاپخانەی دارولهیلال بەچاپگەیاند...

ئەوێ رۆژێ بۆ میللـەتێكی بێ شوناس و دوور لە مەملەكەتی خۆی كارێكی ئەوەندە ئاسان نەبوو، لە بەرامبەر حوكمڕانی قەڵەمڕەوی عوسمانییەكان و فشار بۆ هێنانیان سەبارەت بە راگرتنی رۆژنامەی كوردستان، بۆیە لێرەو لەوێ باسی ئەوە دەكرێت، چەند ژمارەیەك لە وڵاتێك دەرچووبێت، پاش گەڕان و پشكنینی زیاتر لە ئەرشیفی 50 وڵات، وای بۆ دەچم گۆڕینی ناوی چاپخانەو شوێنەكانی چاپكردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەلایەن حوكومڕانی ئەوكاتی عوسمانییەكان ئاشكرا نەبن، بۆیە چاپكردن و پیتچنین، دروستكردنی قاسەی پیتی قورقوشمی وا ئاسان نەبووەو لەو وڵاتانەش دەستكەوتنیشی ئاسان نەبووە، بۆیە سەرجەم ژمارەكانی كە (31) ژمارە بوون، هەمووی دەستكەوتووە، تەنیا ژمارە (19) تائێستا نەدۆزراوەتەوە، كە لە میسر چاپكراوە.

ئەكادیمیای بەدرخان بە انازییەوە جارێكی دیكە سەرجەم ژمارەكانی لە دوو چاپی جوان لە ئێران و میسر چاپ و بڵاوكردۆتەوە.

سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی كە دێنە بەردەم كاری رۆژنامەنووسی و ئازادی رادەربڕین و مافی رۆژنامەنووسان، هەوڵدەدەین و دەخوازین بەردەوامبین، هاوكاتیش داكۆكیكردن لە پرانسیپەكانی كاری رۆژنامەنووسیش خەمێكی گەورەی ئەكادیمیا بووە، بۆیە گرنگیدان بە زمانی شیرینی كوردی بە هەموو دیالێكتیكەكانی كارو خەمی گەورەمان بووە، لەو بوارەشدا چەندین كتێبمان چاپكردوە، زۆرجاریش هەوڵمانداوە سورمانجی بكەینە زمانی ئاخاوتن، واتە نیو سۆرانی و نیو كرمانجی، كە دەبێتە سورمانجی، باشتر لە ئاخافتن لێكتر حاڵی دەبن، چاپكردنی دوو كتێب لە یەك كتێب و چاپكردنی كتێب لای چەپی بە رێنووسی لاتینی و لای ڕاست بە سۆرانی، مەبەستیش لەمە ئاشنایەتی و پردی روناكبیری بووە.

ئەكادیمیای بەدرخان بەشانازییەوە 13 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدرخانی سازكردوە لە نێوان (2004_2017) لە وڵاتانی (میسر، ئەڵمانیا، یۆنان، ئەمریكا، فەرەنسا، ئۆكرانیا، جۆرجیا، ئیتاڵیا، ئیرلەندا، سوید، نەرویج، دانیمارك، بەریتانیا، جگە لە سلێمانی، دهۆك، هەولێر).

لە یادی 120 ساڵەی رۆژنامەووسی كوردی، سڵاو لە رابەرانی رۆژنامەنووسانی كوردو هەموو ئەوانەی رۆژێك لە رۆژان خزمەتیان بە وشەو زمانی كوردی كردوە.

هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە كە بەردەوامدەبین لە خزمەت دۆزی رەوای گەلەكەمان و دروستكردنی پردی روناكبیری لەنێوان گەلی كوردو گەلانی دونیا...

شەكاوە بێ رۆژی رۆژنامەنووسی كوردی
 
حەمید بەدرخان
سەرۆكی  ئەكادیمیای بەدرخان

21/4/2018

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved