زۆرجار له‌كاتی رێكخستنی سه‌لاجه‌كه‌ت له‌ناكاو شوشه‌یه‌ك له مایۆنیز ده‌دۆزیته‌وه كه نزیكه به‌سه‌ربچێت، روبه‌ڕووی دوو هه‌ڵبژارده ده‌بیته‌وه، هه‌مووی بخۆی، یان فڕێیبده‌یت. به‌ڵام ئێمه چه‌ند سوودێكی نوێی مایۆنیزت پێده‌ڵێین كه تائێستا به‌بیرتدا نه‌هاتووه. 1- نه‌رمكه‌ره‌وه‌ی قژ: ئه‌گه‌ر كاتێك قژ ده‌شۆیت و نهرمكهری قژت نه‌ماوه، بێخه‌مبه، مایۆنیز ده‌توانرێت به‌كاربێت وه‌ك نهرمكهرهوهیهكی سه‌رسامكه‌ر، ته‌نها بیخه‌سه‌ر سه‌رت و مه‌ساجی پێبكه، پاشان به شامپۆیه‌كی ئاسایی بیشۆ، قژێكی نه‌رم و بریسكهدارت ده‌بێت. 2- بۆ پێست به‌سووده: مایۆنیز ده‌توانرێت تێكه‌ڵبكرێت وه‌ك ئامڕازێكی جوانكاری، ته‌نها بۆ بریسكهداركردنی قژ به‌كارنایه‌ت، به‌ڵكو ده‌توانێت ته‌ڕی و شێدارییهكی زۆر به پێست ببه‌خشێت، ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی كه‌م یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی پێست بدات. ته‌نها له پێستتی بده وه‌كو كرێمێكی شێدار‌و رێگه‌بده به ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی. 3- سوتاویهكان: ئه‌گه‌ر كاتێكی باشت به‌سه‌ربردووه‌و چوویت بۆ كه‌نار ده‌ریا به‌ڵام له‌بیرت چووه كه پارێزه‌ری پێست به‌كاربهێنیت، ده‌شێت هه‌ست به ئازاری سوتانه‌وه بكه‌یت، مایۆنیز كارده‌كات به سه‌رسامكه‌ری هه‌روه‌ك (ئا لۆ –ڤێرا) كه ئه‌و ئازاره ناهێڵێت تا پێست ده‌حه‌سێته‌وه. 4- بریقه‌داركردنی گه‌ڵای دره‌خت: هه‌ندێك مایۆنیز بهێنه به سه‌ر گه‌ڵاكاندا پاشان ده‌بریسكێته‌وه له سه‌وزیدا بۆ مانگێك، ئه‌م فێڵه له دوكانه‌كاندا به‌كاردێت بۆئه‌وه‌ی رووه‌كه‌كان باشتر ده‌ربكه‌ون وه‌ك له‌وه‌ی كه له ماڵه‌وه ده‌رده‌كه‌ون. 5- بۆ پاككردنه‌وه‌ی پیانۆ: كلیله‌كانی پیانۆكهت وه‌كو جاران سپی نییه؟ خاولیه‌كی ته‌ڕ به‌كاربهێنه بۆی هه‌ندێك مایۆنیز بخه سه‌ریان، بۆ چه‌ند خوله‌كێك چاوه‌ڕێ بكه پاشان كلیله‌كان بسڕه. مایۆنیزهكه هه‌موو پیسییه‌كه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات. ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه وه‌كو بیتهۆڤن بژه‌نیت. 6- پاككردنه‌وه‌ی ته‌باشیری ره‌نگاوڕه‌نگ له‌سه‌ر دیوار: له‌بری ئه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ت هه‌مووی بۆیاخ بكه‌یته‌وه، تۆ ده‌توانیت هه‌ندێك مایۆنیز به‌كاربهێنیت بۆی وابكه‌یت سپێتی ده‌ربكه‌وێته‌وه به‌زوویی. ته‌نها هه‌ندێك بڵاوبكه‌ره‌وه به دیواره‌كه‌دا، بۆچه‌ند خوله‌كێك چاوه‌ڕێ بكه، پاشان به خاولییه‌ك پاكیبكهرهوه، ته‌باشیره رهنگاوڕهنگهكان نامێنن و ماڵه‌كه تازه‌ده‌بێته‌وه. 7- لابردنی نه‌خش و هێمای بێزاركه‌ر له سه‌یاره‌كه‌ت: ئایا تۆ بهداخهوهیت بۆ ئه‌و نه‌خش و هێمایانه له سه‌یاره‌كه‌ت داوه؟ نا‌توانیت كه ئه‌و هێماو نه‌خشه به‌بێ به‌جێمانی شوێنه‌واری سپی له‌ژێری لابه‌ری؟ هه‌ندێك مایۆنیز بهێنه نه‌خش و هێماكانی پێداپۆشه، بۆ چه‌ند خوله‌كێك چاوه‌ڕێ بكه، پاشان بیسڕه. مایۆنیزهكه هه‌موو كهتیرهكه هه‌ڵده‌مژێت، پاشان نه‌خشه‌كه جیاده‌بێته‌وه به‌بێ به‌جێمانی شوێنه‌وار. 8- به‌هێزكردنی نینۆك: نینۆكه‌كانت به‌شكاوی ده‌مێنێته‌وه؟ پێویست ناكات كه بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بده‌یت به نینۆكه جوانكارییه‌كان، تۆ ده‌توانیت مایۆنیز به‌كاربهێنیت بۆ به‌هێزكردنیان، قاپێكی قوڵ بهێنه پڕیكه له مایۆنیز، پاشان نینۆكه‌كانتی تێبكه بۆ ماوه‌ی 5 خولهك و پاشان ده‌ستت بشۆ، نینۆكه‌كانت به‌هێزتر ده‌بن. 9- لابه‌ری مستیله: نینۆكه‌كان جوانن، به‌ڵام چی ده‌رباره‌ی مستیله‌یه‌ك كه گیر بووه له په‌نجه‌تدا؟ هه‌ندێك مایۆنیز بڵاوبكه‌ره‌وه به‌ده‌وری مستیلهكهدا به‌ئاسانی دێته‌ده‌رێ. 10- هه‌موو ئه‌سپێكان ده‌كوژێت: مایۆنیز ده‌توانرێت به‌كاربێت وه‌كو شامپۆ له‌دژی ئه‌سپێ، به‌بێ هیچ مادده‌یه‌كی كیمیایی، ته‌نها له‌سه‌ره‌تا مه‌ساجی پێبكه، پاشان به كیفێك سه‌رت داپۆشه‌و بخه‌وه، به‌یانی پاشماوه‌كه‌ی بشۆ. ئه‌م كرداره بۆماوه‌ی 10 رۆژ دووباره‌بكه‌ره‌وه. خاك - و/ ره‌ند به‌هادین
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure