لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەی ئیشبیلیە بویەوەو یارییەكەی لێ بردەوە .
یانەكەی كەتەلۆنیا توانی بە پێنج گۆڵی بێوەڵام سەركەوتن تۆمار بكات و بۆ جاری 30 م لە مێژووی خۆیداو بۆ چوارەم جار لەسەر یەك ببێتە پاڵەوانی ئەو نازناوە. گۆڵەكانی یارییەكە سورێز دوو گۆڵ و میسی و كۆنتینهۆو ئێنێستا تۆمارییان كرد.
لە یارییەكەدا ئێنێستای یاریزانی مێژووی یانەی بەرشەلۆنە دوایاری خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە جامی شا كۆتایی پێهێنا چونكە بریارە وەرزی داهاتوو رووبكاتە خولی چینی .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure