زۆر كه‌س به‌گومانه له‌وه‌ی ته‌برید (ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل) كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه هه‌بێت به‌تایبه‌تی له كوردستان، كه هاوینان گه‌رمه‌و هه‌موومان پێویستمان به كارپێكردنی سارده‌كه‌ره‌وه هه‌یه. ١. كۆمپیرێسهری ساردكه‌ره‌وه وزه‌ی كاركردنی خۆی له مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه وه‌رده‌گرێت، بۆیه ئه‌وكاته‌ی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئیش پێده‌كه‌ین، هه‌ندێك له وزه‌ی مه‌كینه‌كه‌ی بۆ ساردكه‌ره‌وه‌كه ده‌چێت. ٢. لاوازكردنی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبیل له‌لایه‌ن كۆمپرێسه‌ری ته‌بریده‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ئۆتۆمبیله بچوكه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی قه‌باره‌یان له 1.3 لیتر بۆ 1.8 لیتره. ٣. له‌ناو شار‌و خێرایی كه‌مدا كردنه‌وه‌ی جامه‌كان باشتره له داگیرساندنی ته‌برید، به‌ڵام بۆ رێگای خێرا بیروڕای جیاواز هه‌یه كه ده‌ڵێت كردنه‌وه‌ی جام له رێگای خێرا‌و موعهدهلدا مه‌كینه‌كه زیاتر لاواز ده‌كات له كارپێكردنی ته‌برید. ٤. له‌كاتی كارپێكردنی سارده‌كه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبیل‌دا به‌رێژه‌ی 5% بۆ 10% رێژه‌ی سه‌رفكردنی سوته‌مه‌نی له‌لایه‌ن مه‌كینه‌وه زیاد ده‌كات. ٥. قایشی كۆمپرێسه‌ر په‌یوه‌سته به قایشی سه‌ره‌كی مه‌كینه‌وه، ئه‌وكاته‌ی گوشاری زیاتر ده‌خه‌یته سه‌ر مه‌كینه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌نزین زیاتر سه‌رفده‌كات واته ته‌برید مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبیل لاوازده‌كات. خاك - س: ترافیک
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure