23/4/2018 09:15 AM

فیلەر چیەو زیان و مەترسیيەکانی چین؟

ئەمرۆ فیلەر بووەتە یەکێک لەو بابەتە جوانکاریانەی کە زۆر بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لەلایەن خانمانەوە، ئەویش بۆ مەبەستی جوانکاری وەک: بۆڵدکردن و ئەستورکردنی لێو، بەرزکردنەوەی رومەت و برۆ، پرکردنەوەی خەتی نێوان برۆو ڕێککردنەوەی خواری لوت و پڕکردنەوەی چالی ژێرچاو، تەحدیدکرنی خەتی شەویلگەو مل و چەندین جۆری تر.

چەند جۆر فیلەر هەیەو بۆ ماوەی چەند دەمێنێتەوە؟ د.ئەیوب عەبدول حمە پسپۆڕی نەخۆشيیەکانی پێست و جوانکاری وتی: چەند جۆریك فیلەر هەیە، بەڵام دیارترینیان كە زۆر بەكاردێت لەلایەن پزیشکانی Hyaluronic Acid جوانکاريیەوەية كه ترشی هایەلورۆنیک مادەیەکی جێڵییە ئەو ماددەیە بە ڕێژەیەك لەژێر پێستدا هەیە، بەڵام لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن یان دابەزاندنی کێش ڕێژەکەی لە پێستدا کەمدەبێتەوە، دەرەنجام چرچی و لۆچی و خەت لە ناوچەکانی روخسار پەیدا ئەبێت.

لەڕێی بەکارهێنانی دەرزی فیلەر کە ئامادەکراوە لە سرنجێکی تایبەت بە قەبارەی ١ سیسی، ئەتوانرێت بەپێی پێویستی خەت و هێلی ناوچەکانی روخسار پربکرێتەوە ئەمیش ئاسایی تێکەل بە خانەو شانەی پێست ئەبێتەوە، سەرەنجام دەبێتە هۆی هێشتنەوەی بری ئاوی پێویست و جوانیەکی سروشتی بۆ پێست.

جیاوازی فیلەر لەگەل زۆرێک لە رێگەچارەکانی جوانکاری دیکە ئەوەیە راستەوخۆ ئەنجامی ئیشەکە دەرئەکەوێت، کەسی چارەسەرکراو ئەتوانێت دوای ئەم چارەسەرە راستەوخۆ بگەرێتەوە سەر ئیشوکاری ڕۆژانەی.

وتیشی: ماوەی مانەوەی ئەم مادەیە بەپێى جۆرو کوالیتی ئەو دەرزییەی کە پزیشک بەکاریدەهێنێت ئەگۆرێت، بەلام بەگشتی: ٦ بۆ ١٦ مانگ ئەمێنێتەوە.

دەربارەی مەترسییەکانی فیلەر د.ئەیوب وتی: JAMA Dermatology بەپێی توێژینەوەیەک کە ئەنجامەکەی لە جۆرناڵی زانستی بڵاوبووەتەوە، كاریگەرییە نەخوازراوەكانی ئەم رێگایەی جوانكارییە بریتییە لە سوربوونەوەی پێست و دروستبوونی گرێی بچووك و ئاوسان و هەوکردنی پێست كە تەنیا لە 1%ی حاڵەتەكان ئەگەرى روودانی هەیە.

د.مایكڵ ئێدوارد سەرۆكی پزیشكانی جوانكاری ئەمریكا دەڵێت: توێژینەوەكە تەنیا لەسەر ئەو حاڵەتانە بووە كە پزیشكی پێست بەدەستی خۆی فیلەری ئەنجامداوە، بۆیە لەو سەنتەرانەی جوانكاری كە كارمەندی راهێنراو (نەك پزیشكی پێست) پرۆسەكان ئەنجامدەدەن، پێدەچێ‌ت كاریگەرییە نەخوازراوەكان زیاتر بن.

خاک - تانیا ئاوارە





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved