23/4/2018 09:24 AM

سلێمانی.. یادی 120 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كرایه‌وه‌

رۆژی 22-4-2018 له‌ مه‌راسیمێكدا یادی 120 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ی شاری سلێمانی كرایه‌وه‌.

ئه‌و مه‌راسیمه‌ له‌ سێ به‌ش پێكهاتبوو، به‌شی یه‌كه‌م وتاری ئه‌نوه‌ر حسێن جێگری نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌گه‌ڵ خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د.كاوه‌ ره‌زا له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆڵیته‌كنیك و په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان، به‌شی دووه‌میش سیمپۆزیۆمێك بوو له‌ژێر ناوی میدیای ته‌ندروست كۆمه‌ڵگایه‌كی هۆشیار به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها به‌شی سێیه‌م دابه‌شكردنی خه‌ڵات بوو به‌سه‌ر ۱۰۰ رۆژنامه‌نووس و دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵێك كتێب به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا.

خاك







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved