سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له یادی 120 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، ئاماری پێشلێلكاریيه‌كانی 1/1/2008 تا 22/4/2018 بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كه 1383 پێشلێلكاری به‌رامبه‌ر زیاتر له (1000) رۆژنامه‌نووس ئه‌نجامدراون. ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه.. رۆژنامه‌نووسانی ئازیز ئه‌مڕۆ لێره كۆبوینه‌ته‌وه بۆ ڕێزگرتن له (120) ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، بۆ یادكردنه‌وه‌ی مێژوو، سیمبوڵ و ڕێنسانسێك و شۆڕشێكی ڕاگه‌یاندن، فكری، نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ده‌ستی میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردستان له 22 نیسانی 1898. ئه‌م ڕێنسانسه فه‌رهه‌نگییه له هه‌لومه‌رجێكدا خۆی ڕاگه‌یاند، كه وڵاتانی زلهێزو نه‌یارانی گه‌لی كورد له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا بوون، یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانه‌وه پشتیوانی سیاسی و سه‌ربازی، ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگی و ڕۆژنامه‌وانیش ده‌كران. به‌ڵام له‌و هه‌لومه‌رجه دژواره‌ی سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی، سه‌رده‌می ترس و فۆبیا‌و خه‌فه‌قانی ئه‌واندا، نه‌ك ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا كورد ته‌عبیر له خواسته‌كانی خۆی بكات، ته‌نانه‌ت به ده‌یان نوسه‌ر، رۆشنبیر‌و سیاسی كوردیان تیرۆر كرد‌و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی تیرۆركردنی میقداد به‌ردخانیان دا بۆیه به‌ناچاری په‌نای برده به‌ر ده‌ره‌وه‌و له تاراوگه ڕۆژنامه‌كه‌ی ده‌ركرد. ڕۆژنامه‌نووسانی ئازیز و خۆشه‌ویست به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه‌ی وڵاتانی داگیركا‌ر به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد، هه‌رگیزاو هه‌رگیز به ئێستاشه‌وه نه‌یتوانی و ناتوانێ ئه‌م خه‌ون، خولیا‌و مافه ساده بۆ ژیان و تێكۆشان و ڕۆژنامه‌وانی و ئازادی لێ زه‌وت بكات و لێبسێننه‌وه، باشترین به‌ڵگه و فاكت هه‌ر ئه‌و ئاماده‌گییه‌ی ئێوه‌یه له‌م مه‌یدانه‌دا، ئه‌و ئه‌فراندنه‌یه، كه ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران له‌دوای ڕاپه‌رین بونیادیان ناوه به ده‌ركه‌وتنی ئه‌و سه‌دان كه‌ناڵه، كه له هه‌رێمی كوردستان په‌خشده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌زاران ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكارانه‌یه كه ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له فه‌راهه‌مكردنی ئازادی‌دا. ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه له پراكتیزه‌كردنی دیموكراسی و فه‌راهه‌مكردنی ئازادیداو یه‌كێك بوه له پایه‌كانی دیموكراسی و فه‌راهه‌مكردنی خواسته‌كانی خه‌ڵك. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاسته، كه هێشتا یاساكانی كاری ڕۆژنامه‌نوسی ژماره (35) ساڵی 2007 و یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ژماره (11) ساڵی 2013، یاسای مافی خانه‌نیشینی ڕۆژنامه‌نووسان جێبه‌جێنه‌كراوه‌و كاری ڕۆژنامه‌نووسی وه‌كو پیشه سه‌یرناكرێت و به حرفیه‌یی نه‌كراوه. هێشتا تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وامه و بكوژه‌كانیان دیاری نه‌كراون و به‌سزای تاوانه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون، خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی (عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف، سۆران مامه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان، كاوه گه‌رمیانی، ویداد حوسێن) ونه‌و بكه‌رانیان مه‌علوم نین، وه‌ڵامێك به خانه‌واده‌و كه‌سوكاری چاوه‌ڕوانی ئه‌م قه‌ڵه‌مه ئازاد‌و ئازادانه نییه. هێشتا ئاماری پێشێلكارییه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانییه‌و ساڵ به‌ساڵ ڕێژه‌كانیان زۆرتر‌و زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌بن و ڕێگری و ئاسته‌نگ له‌م ناوچه یان ئه‌و ناوچه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دێته‌پێش و ڕێز له پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووس ناگیرێت. ئاماره‌كان ده‌ڵێن له 1/1/2008 تا 22/4/2018 (1383) پێشلێلكاری به‌رامبه‌ر زیاتر له (1000) ڕۆژنامه‌نووس ئه‌نجامدراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كه‌س و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار سزادرابن، ئه‌مه‌ش ساڵ به‌ساڵ نیگه‌رانی ئێمه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان زۆرتر ده‌كات. رۆژنامه‌نووسانی ئازاد‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان، نیگه‌رانه له‌و پێشێلكاریانه و به‌تایبه‌تی به‌مدواییه له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان له هه‌رێمی كوردستان ڕوویدا، به‌تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر زۆرترین پێشێلكاری ڕوویداو سوكایه‌تی به به‌شێك له رۆژنامه‌نووسان كرا. بۆیه به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌رده‌وام له‌پشت خواست و داواكانتانه‌وه بین بۆ پاراستنی مافه‌كانتان و به‌دیهێنانی ئازادی و زۆرتر‌و فه‌راهه‌مكردنی خواست و داواكارییه‌كانتان. كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و میدیاكارانی به‌ڕێز ئه‌مساڵ له‌كاتێكدا یادی (120) ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌كه‌ینه‌وه، كه خه‌ریكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنین بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. بۆیه جیاله‌وه‌ی پێویسته كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و میدیاكاران به‌پێی پره‌نسیپه‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه بكه‌ن و ڕێز له فكر‌و ئایدۆلۆژیای جیاواز یه‌ك بگرن، پێویسته هانی خه‌ڵكی كوردستان بدرێت وه‌كو پرسێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌یربكرێت و له هه‌مانكاتدا له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و لایه‌نه‌كان پێویسته ڕێز له میدیاكاران بگرن و هاوكاریان بكه‌ن و پێشێلكاریان ده‌رهه‌ق ئه‌نجام نه‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژی ده‌نگداندا، كه ئه‌زمونێكی خراپمان هه‌یه له مامه‌ڵه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌غداو هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووساندا. ڕۆژنامه‌نووسانی به‌ڕێز بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان له كوردستان داوا ده‌كه‌ین، به‌په‌له كۆنگره‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان شه‌فاف و ڕوون ببه‌سترێت بۆ چاكسازی له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان. هیوادارین یادی (120) ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ببێته سه‌ره‌تایه‌كی باشتر بۆ كوردستان و به‌تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و بۆ چاككردنی بارودۆخی سه‌ندیكاكه‌تان. به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی (120) ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كورد ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان 22ى نیسانی 2018 خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure