"ره‌یتی پان" ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كامبۆجی كه له فیلمی "سه‌ره‌تا باوكمیان كوشت" له‌گه‌ڵ "ئانجێلینا جۆلی" هاوكاری كرد؛ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی له سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌شداری ده‌كات. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، "ره‌یتی پان" Rithy Panh ده‌رهێنه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌مه‌ن 53 ساڵه‌ی كامبۆجی كه له زومره‌ی ستایشكراوترین سینه‌ماكارانی به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مای جیهان و ناسراوترین ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای كامبۆجه، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی "خه‌ڵاتی ئاشتی" له سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ئاماده ده‌بێت. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كامبۆجیه له‌به‌ر هۆكاری چێكردن و به‌رهه‌مهێنانی فیلم گه‌لێك كه پرژاوه‌ته‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی خێمه‌ره سووره‌كان له كامبۆج، ناوبانگێكی جیهانی په‌یداكرد. له زۆربه‌ی فیلمه‌كانی خۆیدا سه‌رنجی داوه‌ته پێویستی هه‌بوونی ئاشتی له جیهاندا. "ره‌یتی پان" له‌دایكبووی 18ی ئاپرێڵی ساڵی 1946 له پنۆم پێن له وڵاتی كامبۆجه. باوكی ماوه‌یه‌ك جێگری وه‌زاره‌تی فێركاری، سێناتۆر، مامۆستای قوتابخانه‌و پشكێنه‌ری قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان بوو. بنه‌ماڵه‌ی پان له ساڵی 1975ی زایینی له‌لایه‌ن رژێمی خێمه‌ره سووره‌كان له پایته‌ختی كامبۆج وه‌ده‌رنران و سه‌ختی و دژوارییه‌كی زۆری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. پان له‌دوای ئه‌و بارودۆخه‌ی كه چاوه‌ری ره‌نجی باوك و دایك، مه‌رگی كه‌سانی نزیكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌به‌ر به‌دبژیوی و كه‌موكوڕی له خۆراك یان كاری زۆره‌ملی و بێگاریدا بوو، له ساڵی 1979 هه‌ڵات بۆ وڵاتی تایله‌ندو ماوه‌یه‌ك له ئۆردوگای په‌نابه‌ران ده‌ژیا. پاشان بۆ شاری پاریس له فه‌ڕه‌نسا كۆچی كرد‌و له حاڵێكدا كه له قوتابخانه‌یه‌كی ته‌كنیكی و پیشه‌یی خه‌ریكی فێربوونی پیشه‌ی دارتاشین بوو، هۆگری به سینه‌ما په‌یداكرد. پان دواتر له دامه‌زراوه‌ی خوێندنه‌وه‌كانی سینه‌مایی ده‌رچوو، ئیدی گه‌ڕایه‌وه بۆ كامبۆج، به‌ڵام شوێنی سه‌ره‌كی ژیانی شاری پاریسه. "وێستگه‌ی 2" له ساڵی 1989ی زایینی یه‌كه‌مین فیلمی به‌ڵگه‌یی پان به بابه‌تی په‌نابه‌رانی كامبۆجی له ئۆردوگایه‌ك له ده‌یه‌ی 1980ی زایینی، بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌ڵگه‌فیلمی له فێستیڤاڵی ئامینی. فیلمه بڵینده‌كه‌ی ئه‌و به‌ناوی "برینجكاره‌كان" (ساڵی 1994) له مێژووی سینه‌مای كامبۆج یه‌كه‌مین فیلمه كه بۆ ركابه‌ری كردن له به‌شی باشترین فیلمی زمانی بیانی ئۆسكار به ئه‌كادێمی زانسته‌كان و هونه‌رگه‌لی سینه‌مایی ناسێنرا. "برینجكاره‌كان" كه به ستایل و شێوازی به‌ڵگه‌فیلم گێردراوه‌ته‌وه، به وردی ده‌پرژێته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بنه‌ماكه‌یه‌كی خه‌ڵكی گوند بۆ درێژه‌پێدانی ژیان له‌دوای نه‌مان و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێمه‌ره سووره‌كان له كامبۆج. ئه‌و فیلمه هه‌روه‌ها له به‌شی ركابه‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی ساڵی 1994 وه‌رگیرا. به‌ڵگه‌فیلمێكی تر‌ی ئه‌و "وڵاتی رۆحه سه‌رگه‌ردانه‌كان" له سالێ 2000ی زایینی دیسان به‌سه‌رهاتی هه‌وڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كردۆته كاكڵ و ناوه‌رۆكی خۆی و هاتنی خه‌ڵكی كامبۆج بۆ دونیای مۆدێرن نمایشده‌كات. به‌ڵگه‌فیلمی "ئێس ـ 21: مه‌كینه‌ی ره‌شه‌كوژیی خێمه‌ره سووره‌كان" له ساڵی 2003ی زایینی سه‌باره‌ت به به‌ندیخانه‌ی "تیۆل ئیسله‌نگ"ـه كه تیایدا به‌ندكراوه قه‌دیمییه‌كان له‌وانه هونه‌رمه‌ندێك به ناوی "وان ناس" و زیندێنه‌كان و زیندانه‌وانه‌كانی پێشووی ئه‌وانه به‌ره‌وڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه مێژووی پڕ له توندوتیژی وڵاتی كامبۆج بكه‌وێته‌به‌ر ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه. ره‌نگه گرنگترین و به‌ناوبانگترین به‌ڵگه‌فیلمی "ره‌یتی پان"، فیلمی "وێنه‌ی ونبوو" The Missing Picture بێت، ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه له ساڵی 2013 به نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی كامبۆج به ئه‌كادێمی زانسته‌كان و هونه‌رگه‌لی سینه‌مایی ناسێنراو بووه پاڵێوراوی ئۆسكاری باشترین فیلمی زمانی بیانی. فیلمی "وێنه‌ی ونبوو" كه گێڕانه‌وه‌یه‌كی تاكه‌كسییه له سه‌رده‌می مه‌ترسیدارو تۆقێنه‌ری دیكتاتۆریی "پۆل پۆت" له كامبۆجی ده‌یه‌ی 1970ی زایینی، له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی ئه‌و ساڵه بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به‌شی جۆرێك روانین. پان فیلمی "وێنه‌ی ونبوو"ی به‌پێی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی به ناونیشانی "وه‌لانان" به‌رهه‌مهێنا. له‌م فیلمه‌دا ئه‌زموونه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له سه‌رده‌می حكومه‌تی خێمه‌ره سووره‌كان له كامبۆج كه بووه هۆی مه‌رگی باوك و دایك و خوشكه‌كه‌ی، خستۆته‌به‌ر وێنه له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما. فیلمی "وێنه‌ی ونبوو" به كه‌ڵك وه‌رگرتن له وێنه‌گه‌لی ئه‌رشیڤی و هه‌روه‌ها بووكه‌ڵه گڵینه‌كان به‌رهه‌مهێنرا. "ره‌یتی پان" هه‌روه‌ها یه‌كێكه له به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی فیلمی "سه‌ره‌تا باوكمیان كوشت" له ده‌رهێنانی "ئانجێلینا جۆلی" كه ساڵی پار بووه نوێنه‌ری وڵاتی كامبۆج له به‌شی فیلمی زمانی بیانی نوه‌ده‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكارو بووه پاڵێوراوی خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خه‌ڵاتی به‌فتا. ساڵی رابردوو به‌ڵگه‌فیلمی "دوورخستنه‌وه" له ده‌رهێنانی پان له به‌شی نمایشه تایبه‌ته‌كانی "به‌رهه‌مه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی گه‌وره‌كانی سینه‌ما" له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر نمايشكرا. ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه باسی سه‌رده‌می دوای كۆمه‌ڵكوژیی خێمه‌ره سووره‌كان له كامبۆج ده‌كات. فیلمی "دوورخستنه‌وه" هه‌روه‌ها له به‌شی نمایشه تایبه‌ته‌كانی شه‌ست و نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كان به‌شداری كرد. سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێكه‌وتی 30ی خاكه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میركه‌ریمی" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure