24/4/2018 03:33 PM

پێشانگای ساڵانەی کۆلێژی سلێمانی نموونەیی کچان کرایەوە


کۆلێژی سلێمانی نموونەیی کچان لەگەلەری ئازادشەوقی لەشاری سلێمانی چوارەمین پێشانگای تایبەتی خۆی کردەوە،ئەم پێشانگایە لە چەندین تابلۆی جۆراوجۆرلە سروست و ژن و نەخشاندنی ئاڵای کوردستان  و چەند تابلۆیەکی هونەری  خەیاڵی هەروەها چەند کارێکی دەستی و کەرەستەکوردەواری و فۆلکلۆریەکانی لەخۆگرتبوو.

لەم بارەوە مامۆستا چۆڤین تاهیرسەرپەرشتیاری پێشانگاکە بەخاکی ڕاگەیاند:
ئامادەکردنی ئەم پێشانگایە لەسەرەتای ساڵی خوێندنەوە تا کاتی نمایشکردنی بووە وخوێندکارەکان بەکاری دەستی یاخود تابلۆی جۆراوجۆر بەشداریان تێداکردووە  کە خۆیان لەوبوارەدا حەزوئارەزوویان بۆی هەبووە خۆشحاڵانە وەک ساڵانی ڕابردوو پێشوازی زۆرباشی لێکراوە،لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان و یادی ئەنفال لەچەمچەماڵ پێشانگای تایبەتمان هەبووەومیش وەک مامۆستا و هاوکاری خوێندکارەکان پێشانگاکەم بۆکردونەتەوە تاکارەکانی خۆیانی تێدا نمایش بکەن و ببێتە هاندەرێک بۆداهاتوویان.
هەروەها ئاماژەبەوەش دەکات جگە لەوهاوکاریەکەمەی خوێندنگا دابینی کردووە ئەم پێشانگایە سەرجەم پڕی تێچونەکەی لەسەرئەرکی خوێندکارەکان خۆیان بووە.

هێلین حسێن خوێندکارێکی بەشداربووی پێشانگاکە وتی:
ئەمساڵ بە دووتابلۆبەشداریم لەم پێشانگایەداکردووە کەئاماژەن بۆجوانی سروشت لەگەڵ جوانی ژن.
هێلین باس لەوەش دەکات ئەو دەیەوێت لەداهاتوودا زیاتر تابلۆکانی گوزارشت بن لەژن و دەڵێت ژن خاوەنی جوانیەکی تایبەتە ئەگەر ئەم جوانیانە بکرێنە تابلۆونمایش بکرێن لەنێوکاریکی هونەریدا جوانترە، هەرچەند هەموومان دەزانین ژن چ دایک بێت چ خانمیکی گەنج بێت یاخود تەنانەت ئازارێکیشی هەبێت ئەو هەرجوانی خۆی هەیە.

خاک- تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved