جوانكارییه‌كان ئه‌و ماددانه‌ن كه رۆژانه له‌لایه‌ن خانمان به‌كاردێت و به‌شێك له پێكهاته‌كانیان مادده‌ی كیمیایین و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كانیش ئه‌و ماددانه كاریگه‌ری خراپی بۆ به‌كارهێنه‌رانی ده‌بێت، ئه‌گه‌ریش مادده‌كه به‌سه‌رچووبێت ئه‌وا زیانه‌كه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بێت، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاری ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له فرۆشگایه‌كی جوانكاری له شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر بۆیه‌ی قژدا گیراوه. كه به‌شێك له بۆیه‌كان ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌و به‌شه‌كه‌ی تریش به‌هۆی نه‌بوونی به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوون و سڕینه‌وه‌كه‌ی، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. وتیشی: به‌پێی ڕێنماییه پزیشكییه‌كان و له‌كاتی به‌سه‌رچوونیشدا بۆیه‌ی قژ كاریگه‌ری خراپ بۆ سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی دروستده‌كات، وه‌كو هه‌ڵوه‌رین و سوتاندنی قژه‌كه، كه‌واته ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت مه‌ترسی زیانه‌كانی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بێت. بۆیه داوا له خانمان ده‌كه‌ین له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستییه‌كانیان گرنگی زیاتر بده‌ن به به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانی به‌كاریده‌هێنن و خۆیان له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ماوه‌كانیان به‌سه‌رچووه بپارێزن، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیانێكی زۆر بۆ سه‌ر ته‌ندروستیان دروستده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure