لەبیرچوونەوە هۆکاری زۆرەو له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه، به‌گوێره‌ی جیاوازی په‌روه‌رده‌و بارودۆخی ژیان و ژینگه‌ی كار‌و بارودۆخی جه‌سته‌یی و ته‌مه‌نی كه‌سه‌كان. محمد جوتیار ڕێنمایيکاری خێزانی و دەروونی به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه به‌هه‌ندێك هۆكاری بابه‌تی دەدات كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زۆربه‌ی كه‌سه‌كان و ده‌بێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه. ئه‌وانیش بریتین له: ١. سەرقاڵبوونی زۆر، ره‌نگه ببێته هۆی له‌بیرچوونەوە. ٢. تێكچوونی خه‌و، كاتێك كه تێرخه‌و نابیت دەروونت تێكده‌چێت زۆر شت له‌بیرده‌كه‌یت. ٣. گرنگی پێنه‌دانی ئەو بابەتانە، واته تۆ به حه‌زه‌وه ئەو بابەتانە له مێشكدا ناهێڵیتەوە له‌كاتی خۆی و مه‌به‌ستت به‌بیرهاتنه‌وه نه‌بووه بۆیه له‌بیرتده‌چێت. ٤. تێكچوونی باری ته‌ندروستی و نه‌خۆشی هۆكاری له‌بیركردنی زۆرشتن. ٥. ته‌مه‌ن و توشبوون به الزهایمر. محمد جوتیار بۆ چارەسەری لەبیرچوونەوە باس لەم هەنگاوانە دەکات: ١. دروستكردنی كه‌شێكی ئارامی ده‌روونی و دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵی. ٢. ئه‌و شتانه‌ی ده‌ته‌وێت له‌بیرت نه‌چێت و زوو بیری خۆتی بێنە‌وه زۆر دووباره‌یان بکەرەوە یان بیاننووسە. ٣. خواردنی برێكی زۆری گوێزو میوه‌ی به‌سوودو تازه. ٤. ئه‌نجامدانی ئارامسازی، به هه‌ڵمژینی هه‌وا له‌ریگای لوته‌وه تا سک به‌ته‌واوی پرده‌بیت و دواتر له‌ڕێگای لوته‌وه هەناسەت بدەرەوە، دواتر بیربكه‌وه بۆ له‌بیرهاتنه‌وه‌ی شتەکان. خاک- تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure