یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی سێهه‌م شازاده‌ی به‌ریتانیا له‌كاتی به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و كۆشكی پاشایی. شازاده‌ی سێهه‌م كه پێنجه‌م میراتگری ته‌ختی پاشایی به‌ریتانیایه، له نه‌خۆشخانه‌ی "سانت ماری" له "پادینگتۆن" له له‌نده‌ن هێنرایه ده‌ره‌وه له‌پاش سه‌ردانیكردنی خوشك و براكه‌ی شازاده "چارلۆت" و شازاده "جۆرج" كه بۆ سه‌ردانیكردنی برا بچوكه‌كه‌یان به‌جلی خوێندنگاوه چوبوون. له چه‌ند رۆژی رابردوودا گرته ڤیدیۆیه‌ك و چه‌ند وێنه‌یه‌كی دۆقه‌ی كامبریج "كیت میدلتۆن" بڵاوبوه‌وه، كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی شازاده ویلیا‌م هاتنه ده‌ره‌وه پاش له‌دایكبوونی منداڵی سێهه‌میان. ویلیا‌م وه‌ك گاڵته‌كردنێك وتی: شازاده نوێیه‌كه زۆر چاوه‌ڕوانی كرد تا هاته دونیا. هه‌روه‌ها وتیشی: چارلۆت و جۆرج زۆر خۆشحاڵبوون به بینینی برا بچوكه‌كه‌یان. جێی باسه، له‌كاتی به‌جێهێشتنی نه‌خۆشخانه به‌ره‌و كۆشكی كینگستۆن شازاده نوێیه‌كه بینرا، له‌باره‌ی ناوه‌كه‌یه‌وه ویلیا‌م وتبووی ئێستا نایڵێم به‌ڵام به‌منزیكانه ده‌یزانن. خاك – سیڤا ئازاد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure