كاتێك خانمێك هاوسه‌رگیری ده‌كات یان كوڕێكی خۆشده‌وێت، حه‌زده‌كات ئه‌و كه‌سه هۆگری خۆیان بكه‌ن له‌رێگای تاكتیكه‌وه، خانمانیش له‌كاتێكدا تاكتیك به‌كارده‌هێنن ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه مێرده‌كانیان له‌ده‌ستبده‌ن، به‌ڵام ئایا كام له‌وجۆره تاكتیكانه سوودیان هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی له‌نێوان هاوسه‌راندا؟ كام له‌وجۆره تاكتیكانه‌ش زیانبه‌خشن؟ یه‌كێك له‌و تاكتیكانه‌ی خانمان به‌كاریده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی مێرده‌كانیان بۆ لای خۆیان رابكێشن، هه‌وڵده‌ده‌ن به باشترین شێوه خزمه‌تی مێرده‌كانیان بكه‌ن تا مێرده‌كانیان هیچ ژنێكی تری نه‌وێت، بۆ نموونه نانخواردنی به‌یانیان له‌سه‌ر جێگادا بۆ مێرده‌كانیان ئاماده ده‌كه‌ن، یان جلوبه‌رگیان بۆ ئوتو ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌ی رۆژانه‌یان بۆ ده‌هێننه به‌رده‌ست، خۆشترین خواردنیان بۆ ئاماده ده‌كه‌ن تا مێرده‌كانیان جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كیان لا دروستببێت كه هیچ ژنێكی تر بێجگه له ژنی خۆی به‌مشێوه‌یه خزمه‌تی ناكات و ئاماده نه‌بێت ژنه‌كه‌ی بگۆڕێته‌وه به ژنێكی تر. ئه‌م تاكتیكه كارناكات ئه‌گه‌ر به‌و مه‌به‌سته خزمه‌تی مێرده‌كه‌ت بكه‌یت له ترسی ئه‌وه‌ی تۆی نه‌وێت، خزمه‌تكردنی یه‌كتر له نێوان هاوسه‌راندا په‌یوه‌ندی به خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌یه نه‌ك تاكتیك، چونكه پیاو بۆیه ژن ده‌هێنێت تا له ژیاندا هه‌ست به ته‌نهایی نه‌كات و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ژیان دروستبكات و پێكه‌وه یه‌كسان بن، پیاو حه‌زده‌كات ژنه‌كه‌ی قسه‌ی خۆشی بۆ بكات و له كاتی ناخۆشیدا پشتی بگرێت. یان خانمان تاكتیكی منداڵ دروستكردن به‌كارده‌هێنن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی مێرده‌كانیان، تاكتیكی منداڵ سوودی نییه، چونكه ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت له‌گه‌ڵ تۆدا بژی هه‌رگیز ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ تۆ پێكناهێنێت و بڕیاری منداڵ دروستكردن پێویسته له‌سه‌ر خواستی هه‌ردوولا دروستببێت. كاتێك خانمان هه‌ستی غیره‌كردن لای پیاوه‌كانیان دروستده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێرده‌كانیان خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌رببڕن، هه‌روه‌ها ئه‌م تاكتیكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوودی نییه، چونكه به‌هۆی غیرهكردنهوه دڵپیسی لای پیاو دروستده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و تاكتكهش زیانبه‌خشه كاتێك پیاوه‌كه‌ت له هه‌موو ژنانی تر دووردهخهیتهوه، چونكه به‌وشێوه‌یه مێرده‌كه‌ت هه‌ستده‌كات كه ئازادیت لێسه‌ندووه‌ته‌وه، بۆیه گرنگه هه‌موو كاتێك راستگۆیی و متمانه هه‌بێت له‌نێوان هاوسه‌رانداو به راشكاوی هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure