شاژن ئه‌لیزابێس ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی 92 ساڵه‌ی گێڕا‌و كاتێك به‌نێو ده‌ركه‌وتنه‌كانیدا ده‌چینه‌وه كه له زۆربه‌ی رووداو و شوێنه تایبه‌ته‌كان پێوه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌بینین شاژن سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی حه‌زێكی زۆری بۆ ره‌نگه ئاڵ و واڵاكان هه‌یه. ده‌ركه‌وتنه‌كانی شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م پڕن له ئینێرجی و ره‌نگی جوان به‌تایبه‌ت زه‌ردو سه‌وز تایبه‌تمه‌ندن له‌لای، ئه‌مه جگه له جلوبه‌رگی ره‌نگاوڕه‌نگ و زه‌ق حه‌زیشی به كڵاو و خشڵی گرانبه‌ها هه‌یه، ئه‌مه‌ش له شێوازی جلوبه‌رگیدا دیاره. ئینگلته‌را ئاهه‌نگی 92 ساڵه‌ی شاژنی گێڕا‌و وا بڕیاربوو 62 تۆپ له‌سه‌ر تاوه‌ری له‌نده‌ن بته‌قێنرێت، هه‌روه‌ها 41 تۆپ له پاركی هایدو 21 تۆپ له گره‌یت پارك. به‌ڵام شاژن ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی له هۆڵی ئه‌لبێرت له له‌نده‌ن رێكخست به ئاماده‌بوونی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند. ئاهه‌نگه‌كه‌ش به گۆرانییه‌ك له‌لایه‌ن وێلزی تۆم جۆنز كرایه‌وه پێش ئه‌وه‌ی شاژن ده‌ربكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا. له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌ش شاژن له‌گه‌ڵ چارلزی كوڕی چووه سه‌ر سته‌یج و وتی: هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم رۆژێك له‌ته‌نیشت كوڕه 70ساڵه‌كه‌مدا بوه‌ستم. ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی به شكاندنی یاساكانی شاهانه داده‌نرێت، كه پێشتر به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و ئاهه‌نگێكی بچووكی ده‌گێڕا. خاك – سیڤا ئازاد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure