25/4/2018 10:13 AM

لیڤەرپوڵ هەنگاویك لە یاری كۆتایی دوورە

لە میانەی یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە لەنێو یاریگای ئەنفێڵدا یانەی لیڤەرپوڵ پێشوازی لە یانەی رۆمای ئیتاڵی كرد.

یانەی خاوەن یاریگای توانی میوانەكەی گۆڵباران بكات بە تۆماركردنی پێنج  گۆڵ كە دووان لەگۆڵەكان موحەمەد سەلاح تۆماری كردو فێرمینهۆ بەهەمان شێوە دوو گۆڵی تری تۆماركردو سیدۆ مانی پێنجەم گوڵی بۆ یانەكەی ئەنفێڵد تۆماركرد.

لە كۆتاییەكانی یارییەكە یانەی رۆما توانی لە رێگەی پیرۆتی و دیزیكۆوە دوو گۆڵ تۆمار بكات بەڵام ئەو دوو گۆڵە بەس نیە بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی و یاری گەرانەوە بریاری كۆتایی لەسەر یانەی سەركەوتوو دەدات كە یانەی لیڤەرپول هەتا رادەیەكی زۆر نزیكە لەگەیشتن بەو قۆناغە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved