پێشكه‌شه به‌گیانی پاكی ئه‌و كاكه ئه‌حمه‌ده‌ی كه تا مردن كه‌ڵ ژیا، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه كه‌م ژیا نووسینی: مام جه‌لال بیره‌وه‌ریه‌كانم له‌گه‌ڵ كاكه ئه‌حمه‌د زۆرن: (1)له‌ساڵی 1953 دا ئێمه‌ی خوێندكارانی كورد له به‌غدا، تازه یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان‌مان دروست كردبوو، بڕیارمان دا له نه‌ورۆزدا دوای ئه‌وه‌ی ئیجازه‌ی نه‌ورۆز كردنیان له به‌غدا لێ سه‌ندینه‌وه، روو بكه‌ینه هه‌ولێر بۆ به‌شداری كردن له نه‌ورۆزی هه‌ولێر كه میری رێگه‌ی پێ دابوون‌و هه‌ڤاڵانی خۆمان سازیان ده‌دا ئێمه نزیكه‌ی 30-40 خوێندكار ده‌بووین. چه‌ندین هه‌ڤاڵی برایانی فه‌یلیش له‌گه‌ڵمان بوون. كه گه‌یشتینه هه‌ولێر چه‌ندین هه‌ڤاڵ هاتبوون به‌پیرمانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌ورۆز له وه‌رزشگای هه‌ولێر بوو جه‌ماوه‌رێكی زۆر هاتبوون چوار شۆره‌سواره‌كه‌ی مۆڵكداری دزه‌یش له پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بوون چوار شۆره‌سواره‌كه بریتی بوون له هه‌ڤاڵان كاك ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین (بنه‌ماڵه‌ی بایز) و كاك برایم عه‌لی (بنه‌ماڵه‌ی مارف ئاغا)و كاك صابر ئاغای سێ بیران (بنه‌ماڵه‌ی بایز) هه‌روه‌ها خوالێخۆشبوو كاك عه‌ونی یوسف‌و چه‌ندین هه‌ڤاڵی تر مه‌وجوود بوون. ئه‌م چوار جوامێره موڵكداری نیشتمانپه‌روه‌ری بوون كه خۆیان‌و دوا رۆژی خۆیان به كوردایه‌تی یه‌وه گرێ دابوو هه‌ر چواریان‌و چه‌ندین تێكۆشه‌ری تر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بوون. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بۆیه ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌كیان لێ هه‌ڵده‌بژێرم جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر زۆر به گه‌رمیی پێشوازیان له ئێمه‌ی خوێندكارانی كورد كه‌له به‌غداوه هاتبووین كرد. ئه‌م چوار شۆره‌سواره‌ی پارتی هه‌ریه‌كه‌ی خاسیه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان سه‌رزه‌نشت ده‌كران به‌ڵام هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر كوردایه‌ت‌و پارتایه‌تی خۆیان. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێردا من به‌ناوی خوێندكاران خوتبه‌م دا، ئه‌وێ رۆژێ هه‌موومان توندوتیژ بووین‌و قسه‌كانمان دژی ئیمپریالیزم‌و بۆ كوردایه‌تی‌و رزگاری‌و دیموكراسی بوو. بۆ ئێواره‌كه‌ی كاكه ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین هه‌موومانی ده‌عوه‌ت كرد بۆ دوگردكان له‌وێ له‌سه‌ر خوانی حاته‌میانه‌ی كاكه ئه‌حمه‌د هه‌موومان نانمان خوارد. پێش نان خواردنیش زۆر زۆر به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن كاكه ئه‌حمه‌ده‌وه پێشوازی لێ كراین، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له دوگردكان كاك ئه‌حمه‌د نه‌ك وه‌ك ئاغای میواندار، به‌ڵكو وه‌ك هه‌ڤاڵێكی شۆڕشگێر‌و پێشكه‌وتنخواز هاته پێش چاوی هه‌مووانمان. بانگ كردنه‌كه‌ی هه‌موو خوێندكارانی كورد كه له به‌غداده‌وه هاتبوون، هه‌ر ده‌عوه‌تێكی ساده نه‌بوو، به‌ڵكو به كوێرایی چاوی (تحقیق جنائی)و كۆنه‌په‌رستانی هه‌ولێر كه ئه‌وێ رۆژێ نه‌ورزیان له كفر‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئیسلام ده‌دایه قه‌ڵه‌م، به‌ڵكو دژی ویستی حكومه‌تی ئه‌وسا بوو. كاكه ئه‌حمه‌د گوێی نه‌دابووه حكومه‌ت‌و كۆنه‌په‌رستانه‌و هه‌موو خوێندكارانی ده‌عوه‌ت كردبوو بۆ دێی دووگردكان. ئه‌وێ رۆژێ ئه‌و ده‌عوه‌ته به كاریچكی سیاسی دوژمن به حكومه‌ت داده‌نرا. دژی كۆنه‌په‌رستان داده‌نرا، كه دژی نه‌ورۆز بوون بۆیه كاره شۆرشگێرانه‌كه‌ی كاك ئه‌حمه‌د هه‌ر سه‌خاوه‌تتۆ میوانداریۆ میوانداری كردنێكی حاته‌میی خویچندكارانی كوردی له به‌غدا هاتوو نه‌بوو به‌ڵكو نیشانه‌یه‌كی دیاری كوردایه‌تی‌و هه‌ڵگه‌رشانه‌وه‌ۆ هه‌نگوی شۆڕشگێرانه بوو. ئه‌وی رۆژێ بانگ كردنی ئه‌و هه‌موو خوێندكارانه‌ی كورد، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بوو له ده‌وڵه‌ت‌و كارێكی شۆڕشگێرانه‌ی دلێرانه بوو. خوێندكاران زۆر شاد‌و دڵشاد بوون به‌و میوانداری یه،و دڵی هه‌موومانی خۆشكرد به‌وه‌ی كه دلێرێكی وه‌ك كاك ئه‌حمه‌د هه‌یه‌و هاوبیر‌و هاوكارمانه. ئه‌وی رۆژێ ئه‌و كاره‌ی كاكه ئه‌حمه‌د نیشانه‌یه‌كی هاوكاری دلێرانه بوو له‌گه‌ڵ خه‌باتی خوێندكاران‌و هه‌موو شۆڕشگێران.له‌و ده‌عوه‌ته‌شدا كاك ئه‌حمه‌د بیروباوه‌ری پێشكه‌وتنخوازانه‌ی خۆی بۆ هه‌مووان روون كرده‌وه. من‌و هه‌ڤاڵانی ئه‌وی ده‌مێی پارتی زۆر شاد‌و سه‌ربه‌رز بووین به‌وه‌ی كه هه‌ڤاڵێكی وا جوامێرمان هه‌یه‌و له‌ناو خویندكاران خۆمان پێ هه‌ڵده‌كێشا.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure