رۆژی 25-4-2018 یه‌كه‌م ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ند كه‌نار ته‌ها له‌ژێر ناوی راز‌و نیاز به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند بڵاوكرایه‌وه. ئه‌و ئه‌لبومه پرۆژه‌یه‌كی نوێی گروپی لوڕهو ته‌واوی كاره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه ئاماده‌كراوه كه پێكهاتووه له شه‌ش تراك و هه‌موو ئاوازه‌كان فۆلكلۆرن. هونه‌رمه‌ند كه‌نار ته‌ها به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: ئه‌لبومی راز‌و نیاز، رازێكی چه‌ند ساڵهمهو هیوادارم له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كارهمهوه بتوانم خزمهتكێكی بچوك به هونه‌ری كوردی بكه‌م. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure