26/4/2018 09:46 AM

هۆکارو چارەسەری لیر

لیر، ئاوسانێکی کاتی پێستە کە رەنگی سوور یان پەمەیی کاڵەو زۆرجار خورانێکی زۆری لەگەڵدایەو لە چەند شوێنێک یان هەموو لەش دەردەچێت.

د.ئەیوب عەبدول پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست هۆکارو چارەسەری لیر بۆ خاک باسدەکات.

گرنگترین هۆکارەکانی دروستبوونی لیر:
١/ ئەم خۆراکانەن: چپسی پەتاتە، هێلکە، گۆشت، چوکلێت، گوێز، شلیک، پاقلەو مەی و چەند جۆرێکی تر.
٢/ بەکارهینانی دەرمان: پەنسلین، ئەسپرین، نەنستیرۆدەکان، چەند دەرمانێکی تر.
٣/ هەلمژینی تۆزی ناوماڵ و هەڵاڵەی گوڵ و پەڕو توکی ئاژەڵ.
٤/ بوونی نەخۆشی وەک نەخۆشيیەکانی شێرپەنجەو غودە.
٥/ بەرکەوتنی سەرماو گەرماو تیشکی خۆرو خۆماندوکردن و عارەقکردنەوە هۆکارن بۆ زووتر دەرکەوتنی ئەم حالەتە.

چارەسەر:
لیر بەتەنیا مەترسی نیەو دەتوانرێت لەڕێی پارێزو دەرمانی دژە هەستیاری چارەبکرێت. بەلام كاتێك (angio-oedema) ئاوسانی لێو و چاو و رێرەوی هەناسەی لەگەڵدا دەبێت، مەترسیدارەو دەبێت بە زووترین کات داخلی نەخۆشخانە بکرێت چارەسەر وەربگرێت. چونکە مەترسی دابەزینی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دلی هەیە.


خاک - تانیا ئاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved