26/4/2018 03:50 PM

ژماره‌ شەشی شیعر بڵاوكرایه‌وه

ژمارە شەشی بڵاوکراوەی شیعر بە چەندین بابەتی نوێیوە بڵاوکرایەوە. بڵاوكراوه‌ی‌ شیعر، كه‌تایبه‌ته‌ به‌ نووسین و وه‌رگێڕان له‌باره‌ی‌ شیعره‌وه‌ و له‌لایه‌ن هەریەک زانیار محه‌مه‌د و پشتیوان عه‌لی‌ و ئارام سدیقه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت جگه‌ له‌چه‌ندان گوتار و شیعری‌ وه‌رگێڕدراوی‌ بیانی‌، هه‌روه‌ها گوتاری‌ نووسه‌رانی‌ وه‌ك بەیان سەلمان و د. شاهۆ سەعید و زانیار محه‌مه‌د و ئارام سدیق‌ و پێشڕەو محەمەد پشتیوان عه‌لی‌ له‌خۆگرتووه‌.
جگە لە دەقی شیعری هەر یەک لە شاعیران "ئالن گینزبێرگ، ماندلشتام، مایکۆڤسکی، شتیڤان گۆرکە، داربۆڤیل" هاوکات گوتار و لێکۆڵینەوەی هەریەک لە "موراد فەرهادپوور، جۆرج لۆکاچ، هایدیگەر، مایکۆڤسکی، ترۆتسکی، هاشم ساڵح، ئەلیاس کانیتی و ڕۆلان بارت"ی لە خۆگرتووە، کە هەر یەک لە (وەلید عومەر، نزار سابیر، پێشڕەو محەمەد، حەمەی مەلا، پەیمان عەلیپوور، شاهۆ عوسمان، فازڵ مەحمود وەلی، شوان ئەحمەد، ئەرسەلان ئەفراسیاو، بابان ئەنوەر و ڕاپەر عوسمان) گوتار و لێکۆڵینەوەکانیان وەرگێڕاوە. ئەمە بێجگە لە گوتارێکی بەیان سەلمان لەبارەی شیعری داربۆڤیلەوە و گوتارێکی د. شاهۆ سەعید سەبارەت بە شیعرییەتی ڕیتم لە سروشت و هونەردا. هاوکات زانیار محەمەد لە گوتارێکدا ڕەخنەی لە ئەزموونی شیعری زانا خەلیل گرتووە و ئارام سدیقیش ڕەخنەی ئەزموونی شیعریی غەمگین بۆڵێ و پشتیوان عەلیش ڕەخنەی لە دونیای شیعری داستان بەرزان گرتووە.



نرخی بڵاوکراوەی شیعر تەنها 1500 دینارە.

#پێڕستی ئەم ژمارەیە:

*لووره/ئالن گینزبێرگ/ و: ماردین ئیبراهیم
*"لوورەی گینزبێرگ" دژ بە سەرمایەداری/تۆم هانسن/‌و: پێشڕەو محەمەد
*شیعرییەتی ڕیتم لە سروشت و هونەردا/د. شاهۆ سەعید
*هاتنی غه‌ریبه/پشتیوان عەلی
*ده‌رباره‌ی "واڵاس ستیڤنز"/موراد فه‌رهادپوور/و: وه‌لید عومه‌ر
*ویسكی‌ سكۆتله‌ندی‌ و شیعری‌ كوردی‌/زانیار محه‌مه‌د
*دەربارەی فیوچەریزم/ڤلادیمێر مایکۆفسکی/و: پەیمان عەلیپوور
*شەپازلەیەك لە ڕوومەتی سەلیقەی جەماوەر/و: پەیمان عەلیپوور
*مایکۆفسکی، ئەو كاتەی شاعیر دەبێتە شۆڕشگێڕ/پێشڕەو محەمەد
*ژنی‌ پاریسی‌/مایكۆفسكی‌/و: پێشڕه‌و محه‌مه‌د
*خۆکوشتنی مایکۆفسکی/لیۆن ترۆتسکی/و: بابان ئه‌نوه‌ر

*ئەوەی شاعیر نەیبینێت، ڕووینەداوە/ئەلیاس کانێتی/و: نزار سابیر
*ئارسه‌ر ڕامبۆ.. درەوشانەوە/هاشم ساڵح/و: شوان ئەحمەد
* بەرەو وێرانەیەکی شیعریی، سەبارەت بە شیعری "غەمگین بۆڵی"/ئارام سدیق
*"شیعر بناغه‌یه‌كی ‌سه‌رنجڕاكێشه/ئالان بادیۆ/و‌: فازڵ مه‌حمود وه‌لی
*وشه/شتیڤان گۆرگه‌/و‌: شاهۆ عوسمان
*وشه‌ (Das Wort)/مارتن هایدیگه‌ر/‌ و‌: شاهۆ عوسمان
*گۆشەگیریی نوێ و شیعرەکانی/جۆرج لۆکاچ/و: حەمەی مەلا
*نووسین و بێدەنگی/ڕۆلان بارت/و: ئەرسەلان ئەفراسیاو
*داماڵینی شیعر له‌ئایدیای گرفت-ڕووداو لای داستان به‌رزان/پشتیوان عەلی
*لە پیترسبۆرگ سەرلەنوێ یەکدی دەبینینەوە/ماندلشتام/و: ڕاپەر عوسمان
*وشه‌ی‌ پیرۆزی‌ بێمانای‌ ماندلشتام/ئا: ڕاپه‌ر عوسمان
*داربۆڤیل... ئەفسانە ئیلهامی شاعیرە/بەیان سەلمان
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved