لەمانگی داهاتوودا لەویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، لەزیادکردنێکی ئاشکرادا ئەو پێڵاوانە دەفرۆشرێت کە گۆرانیبێژی جیهانیی مایکڵ جاکسۆن لەئاهەنگی مۆن ۆوڵ سەمای پێوە کردووە. ئەم پێڵاوە تائێستا نەخراوەتە هیچ زیادکردنێکی ئاشکراوەو هەر کەسێکیش لەم زیادکردنەدا ئەم پێڵاوە بکڕێت، نامەیەکی سەماکاری جیهانی لیستەر ویلسن-ی پێدەدرێت کە تێیدا نووسراوە (ئەم پێڵاوە جاکسۆن دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکە پێی بەخشیوم).
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure