خاوه‌نی وێنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی مام جه‌لال له شاخ، به‌شێك له ئه‌رشیفی شۆڕش پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌ی مام ده‌كات. رۆژی 26-4-2018 له مه‌راسیمێكدا له كافی نێتی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه، د. فێردیناند هێنه‌ر بیشله‌ر به‌شێك له ئه‌رشیفی شۆڕشی كوردستانی پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كرد. له وته‌یه‌كیشیدا د.فێردیناند وتی: ناوبانگی ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌هۆی منه‌وه نیه، چونكه هه‌ركه‌سێك ئه‌و وێنه‌یه‌ی بگرتایه هه‌مان ناوبانگی په‌یدا ده‌كرد، به‌ڵكو ناوبانگی وێنه‌كه به‌هۆی كه‌سایه‌تی به‌رزو ساده‌ی مامه‌وه بووه، من چه‌ندین وێنه‌ی تری سه‌ركرده‌كانی كوردم گرتووه به‌ڵام هیچ وێنه‌یه‌ك ئه‌و ناوبانگه‌ی په‌یدا نه‌كردووه، چونكه هیچ كه‌سێك ئه‌و تایبه‌تمه‌نديیه‌ی مام جه‌لالی نه‌بووه. وتیشی: من ته‌مه‌نێكی زۆرم به‌ڕێكردووه‌و پێمخۆشبوو پێشئه‌وه‌ی بمرم ئه‌م ئه‌رشیفه بگه‌یه‌نمه ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خاوه‌نیه‌تی كه ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی كورده، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا له‌ناونه‌چن. هاوكات د.فێردیناند سوپاسی بێپایانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی كرد، كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ كه‌سانی بیانی‌دا په‌یوه‌ندیيه‌كی ئاسایی هه‌بووه‌و گوێی بۆ گرتوون و كاتی بۆیان داناوه، به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌كانی تره‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure