28/4/2018 10:06 AM

پەڵەی قاوەیی سەر پێست چۆن دروستدەبێت؟

پەڵەی قاوەیی سەر پێست کە بە پەڵەی پیری ناسراوە، زیاتر لەسەر پێستی دەست، ڕوخسارو سەرشان دەبینرێت و شێوەی مرۆڤ تێکدەدات.

د.توانا محمد سەروەت پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشی پێست وتی: لەش بۆ پاراستنی پێست لە تیشکی سەرو وەنەوشەیی خۆر، ڕەنگدانەی (میلانین) دروستدەکات، كه‌ یەکێک لە زیانەکانی تیشکی خۆر دروستبوونی ڕەنگدانەی میلانینی زیادەیە لە پێستدا. بە تێپەڕبوونی کات رێژەی ئەو ڕەنگدانانە زیاد دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پەڵەی قاوەیی لەسەر پێست.

وتيشی: پەڵەی پیری جێی نیگەرانی نییە، بەڵام ئەگەر ڕەنگیان گۆڕا، باشتروایە سەردانی پزیشکی تایبەت بکەن، جگە لە گۆڕانی ڕەنگی ئەو پەڵانە، ئەگەر پەڵەکان گەورەتر بن یان سوورهەڵگەڕێن یان خوێنیان لێبێت، دەبێت سەردانی پزیشک بکەن.

بۆ چارەسەری ئەم پەڵانە د.توانا وتی: ئەو پەڵانە لەڕێى لەیزەر، کرێم و بەکارهێنانی دەرمانی تەقشیری کیمیایی ڕەنگە نەمێنن، لەکاتی چوونە دەرەوەی ماڵ کرێمی دژە خۆر لەیاد نەکەن و لە پێستتانی بدەن.


خاک - تانیا ئاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved