28/4/2018 11:04 AM

بڕیاره‌ لێبوردنی بۆ ده‌ربچێت

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا ئاشکرای کرد، بیر لە لێخۆشبوونی یاریزانی یاری بۆکسێن جۆنسۆن دەکاتەوە، ئەویش لەکاتی گفتوگۆکردنی لەگەڵ ئەکتەری دیاری ئەمەریکی سلڤەر ستالۆندا ئەو قسەیەی کردووە.
ترەمپ لە تویتەکەیدا نوسیویەتی «دادگایکردن و کێشەکانی جۆنسۆنی کۆچکردوو قورس بووە و شایەنی ئەوەیە دووبارە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێتەوە، پێم وایە ئێستا کاتی ئەوەیە کە بەر لێبوردنی گشتی بکەوێت».
ئەدین جۆنسۆن لە ساڵی ١٩٤٦ کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵی ١٩١٣ تاوانبارکرابوو بە پێشێلکردنی یاسای تایبەت بە سپی پێستەکان و بازرگانی ڕەگەزی،ئەمەش لەکاتێکدابوو زۆرکەس پێیان وابووە کە ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم یاریزانە کراوە ڕەگەزپەرستییە.
جۆنسۆن دوای تاوانبارکردنی توانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڵبێت و لە دەرەوەی شارەکەی خۆی بژی، بەڵام لە کۆتایی ساڵانی ١٩٢٠ خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی ئەمەریکا کردەوە، بۆ ماوەی ساڵێک لە بەندیخانە مایەوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە جۆنسۆن یەکەم ئەمەریکی ڕەشپێستی بە ڕەگەز ئەفەریقییە کە نازناوی «بەهێزترین پاڵەوان»ی بۆ هەڵگرتنی قورسایی لە جیهاندا بەدەستهێناوە.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved