لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سویدی كه كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ری زانكۆی شالمه‌ر بۆ ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌نجامیانداوه، ده‌ریخستووه كه زۆر خواردنی جۆره‌كانی ماسی به‌ستراوه به ته‌ندروستی ده‌ماره‌كانه‌وه‌و پارێزگاری له نه‌خۆشی پاركنسۆن یان شه‌له‌ل و له‌رزینی ده‌ماره‌كان ده‌كات. زاناكان روونیانكردوه‌ته‌وه كه هه‌رده‌م ماسیه‌كان به خواردنێكی ته‌ندروست دانراون و به‌ستراوه‌ته‌وه به باشتركردنی ته‌ندروستی و دركپێكردنی درێژخایه‌ن، به‌ڵام هۆكاره‌كانی روون و ئاشكرا نه‌بوون و وا داده‌نرا كه ترشه چه‌وره‌كان و ئۆمێگا3 كه له ماسیه‌كاندا بوونی هه‌یه، ئه‌وانه هۆكاری باشتركردنی ته‌ندروستی مێشكن. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه ئه‌م باشتربوونه زیاتر به‌هۆی پرۆتینێكه‌وه‌یه به ناوی parvalbumin (پارڤالبونین) كه له هه‌موو جۆره‌كانی ماسیدا هه‌یه یارمه‌تیده‌ره. سه‌رۆكی تیمی زاناكان رایگه‌یاندبوو زۆر خواردنی ئه‌و ماسیانه‌ی پرۆتینی پارڤالبونین-ی تێدایه رێگایه‌كی ساده‌یه بۆ خۆپاراستن له توشبوون به پاركنسۆن و ئه‌و كه‌سانه‌ی سیستمی خۆراكییه‌كه‌یان رێژه‌یه‌كی زۆر ماسی تێدایه پارێزراوترن له پاركنسۆن و زه‌هایمه‌ر، ئه‌مه‌ش له یابانیه‌كاندا تێبینی كراوه چونكه خواردنه ده‌ریاییه‌كان به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاردێنن. پێشتریش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر ئاشكرایكردبوو كه خواردنی ماسیه چه‌وره‌كانی پڕن له ئۆمیگا3 رۆڵێكی باشی هه‌یه له گه‌شه‌سه‌ندنی شانه ده‌ماره‌كان، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌ی زیره‌كی زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و ترشه چه‌وریانه یارمه‌تی دروستبوونی هۆڕمۆنی میلاتۆنین ده‌ده‌ن كه رێژه‌ی خه‌و و وریایی رێكده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها خواردنی ئه‌وجۆره ماسیه چه‌ورانه كه ئۆمێگا3ی زۆر تێدایه له‌لایه‌ن ژنانی دووگیان، كۆرپه‌كانیان له توشبوون به نه‌خۆشی ره‌بۆ ده‌پارێزێت. نه‌خۆشی پاركنسۆن یان شه‌له‌لی له‌رزین، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ده‌مارییه‌كان و دووچاری ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه ته‌مه‌نیان 60 ساڵ به‌ره‌وسه‌ره، ده‌بێته هۆی له‌رزینێكی زۆر‌و خاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌و ره‌قبوونی له‌ش كه باڵانسی له‌ش تێكده‌دات. به‌پێی ئاماێكی رێكخراوی خێرخوازی باركنسۆن له به‌ریتانیا، نزیكه‌ی 145 هه‌زار كه‌س له به‌ریتانیا توشبووی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن. خاك - سیڤا ئازاد س: ئه‌لعه‌ره‌بیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure