به‌پێی راگه‌یه‌نراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌هه‌مان رۆژانی رابردوو بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ رۆژی دووشه‌ممه 30-4-2018 كه‌شوهه‌وا ئاسایی بێته‌وه‌و هه‌ورو هه‌تاو بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی جیاجیا له هه‌رێم بارانباریوه‌و سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی گرتوه‌ته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure