له‌گه‌ڵ پێكه‌نینێكی جوان‌دا گرنگه ته‌ندروستی ددانه‌كانیشت باشبێت، پێویسته ددانه‌كانت سپی و پاكوخاوێن بێت و له‌كاتی پێكه‌نیندا به‌هۆی ته‌ندروستی ددانه‌كانته‌وه باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت. به‌رده‌وام به‌ڕێكخستنی ددانه‌كانمانه‌وه خه‌ریكین، له‌كاتێكدا ره‌نگی ددانه‌كانمان ده‌گۆڕێت ددانه‌كانمان سپی ده‌كه‌ینه‌وه، جوانی ددان گرنگه به‌ڵام ته‌ندروستی ددانه‌كانمان گرنگتره، بۆیه پێویسته بزانیت چۆن ته‌ندروستی ددانه‌كانت بپارێزیت و به‌ئاگابیت له‌وه‌ی چی باشه‌و چی خراپه بۆ ددانه‌كانت، وه‌ك چۆن ده‌زانیت كام خواردنانه بخۆیت سوودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش، به‌هه‌مانشێوه بزانه كام خواردنانه زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی ددانه‌كانت. پزیشكان له‌سه‌ر پاراستنی ته‌ندروستی ددانه‌كانت ده‌ڵێن: به‌هۆی خواردنی شه‌كره‌وه زۆرترین زیان به ددانه‌كانت ده‌گه‌یه‌نیت، چونكه شه‌كر ددانه‌كانت كون ده‌كات، ئه‌وه‌ش جگه له ئازار چاره‌سه‌ری پزیشكیشی پێویسته. له وتووێژێكی پزیشكان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان، پرسیار له‌سه‌ر خواردن ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ددانه‌كانمان، پزیشكان ده‌پرسن ئایا له‌نێوان خواردنی ترشیات و په‌نیرو كشمیش و پسكیتدا كامیان كه‌مترین زیانی هه‌یه؟ له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاووڵاتیاندا ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی كشمیش هه‌ڵده‌بژێرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خواردنێكی سروشتییه، به‌ڵام پزیشكان به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێن كه خواردنی په‌نیر كه‌مترین زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی ددانه‌كانمان. له ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وجۆره خواردنانه‌دا پزیشكان ده‌ڵێن: ترشیات زیانبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی ددان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ل و مادده‌ی شه‌كری تێده‌كرێت، كشمیشیش هه‌رچه‌نده سروشتییه به‌ڵام وه‌ك میوه‌یه‌كی وشك وایه‌و پێكهاتووه له شه‌كر، له‌كاتی خواردندا به ددانه‌كانته‌وه ده‌نوسێت، هه‌روه‌ها پسكیت خواردنێكی زیانبه‌خشه چونكه ئارد له‌گه‌ڵ ئاوی ده‌م تێكه‌ڵده‌بێت و ده‌چێته ناو خانه‌ی ددانه‌كانه‌وه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure