29/4/2018 02:08 PM

ئاوێزانی وشە و ڕەنگ


بۆیەکەمین جار پێشانگای فۆتۆوتێکستی شیعرنمایشکرا.بەناونیشانی ئاوێزانی ( وشە وڕەنگ ) لەهۆڵی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە پێشانگای هاوبەشی ( قوبادی جەلیزادە و سارانامۆ) نمایشکرا.
یەکەمین جارە پێشانگای فۆتۆ و تێکستی شیعرنمایش بکرێت،سارا نامۆ بەفۆتۆی سروشت و چەند شێوازێکی هونەری و قوبادی جەلیزادە بەچەند تێکستێکی شیعرهاوبەش بوون.
ئەم شیعروتابلۆیانە لەچاوی بینەرەوە بەجۆرێک بووە کە فۆتۆکان بۆ شیعرەکان خوڵقاون یان شیعرەکان فۆتۆکانیان نەخشاندووە ، هەماهەنگی لەنێوان سروشت و وشەدا ئاوێزانی ( وشە و ڕەنگ )ی دروستکرد.

سەبارەت بەم پێشانگا هاوبەشە قوبادی جەلیزادە بەخاکی وت:
سارا جگە لە هاورێ وەک فۆتۆگرافەرێکی بەسەلیقە کاتێک وینەکانم ئەبینی لەلام کاریگەروجوان بوون بۆیە هەرجارەوتێکستێکی بچوکم  دەنوسی وەک هایکۆ، ئەویش لەگەڵ شیعرەکەی من و فۆتۆکانی خۆی بڵاوی ئەکردەوە دواتر پێشنیاری ئەم پێشانگایەی بۆ کردم ئەمەش شێوازێکی تازەیە بۆیە بڕیارماندا پێکەوە نمایشی کارەکان بکەین، دێ کاری نوێ نەنامۆیی سەیردەکرێت هەندێ جاریش پێشوازی تایبەتی لێدەکرێت.
قوبادی جەلیزادە یەکێکە لەوقەڵەمانەی ژن لەنێوشیعرەکاندا ڕەنگدانەوەی تایبەتی هەیە لەم پێشانگایەشدا ژن گۆشە نیگایەکی تربووە لەم بارەیەوە وتی:
ژن تەنها جوانی و جەستەنییە بۆحەزوچێژ،ژن ئازایەتی یە و قوربانی کێشەی کۆمەڵایەتی یە بۆیەمن هەمیشە بەگرنگی و گەورەیی سەیری دەکەم و بەبەردەوامی لەگەڵی ژیاوم لە شیعرەکانداهەوڵم یاوە کۆت و بەندی ژن بشکێنم،هەمیش وەک کۆتریکی بریندار بیلاوێنمەوە لەم پێشانگا هاوبەشەشدا چەند تێکستێک بۆژن بوونی هەبووە.

فۆتۆگرافەر،سارانامۆکەلەم پێشانگا هاوبەشەدا بەچەند فۆتۆیەکی جۆراو هاوبەش بوو وتی:
لەبەر ئەوەی من زۆر ئاشنام بە شیعرەکان قوبادی جەلیزادە هەرکاتێک سەیری فۆتۆکانی خۆم ئەکرد وبەراوردی شیعرەکانی ئەوم ئەکرد هەستم بەجۆرە ئاوێتە بونێک دەکرد بۆیە پێم خۆشبوو وەک یەکەم جار پێشانگای فۆتۆوشیعرنمایش بکەین،تابینەر وەک سیناریۆیەک لەنێوان شیعروفۆتۆکاندا باگراونێکی جوانی پێ ببەخشێت.
ساراوتیشی قوبادی جەلیزادە پێناسەیە بۆژن، ژن بەجوانی و ناسکی و ئازارەکانیەوە دەنوسێتەوە و دەتباتەوە بۆ سروشت بۆیە پێمخۆشبوو هەردووکارەکە لە پێشانگایەکی هاوبەشدا نمایش بکرێن.

ئاڵاعوسمان وەک ئامادەبوویەکی ئەم پێشانگا هاوبەشە ئاماژەی بەوەکرد جگەلەوەی تابلۆکان زۆر جوان و تایبەتین ئەوجوڵەودیمەنانای ئێمە هەستی پێناکەین لەچاوی فۆتۆگرافەرەکانەوە دەیان بینین ، لەهەمان کاتیشدا قوبادی جەلیزادە شیعرەکانی پڕن لەوێنە بۆیە ئەم پێشانگایە هەرچەند هاوبەشە بەڵام تەواوکاری یەکترن واهەست دەکەین کاری یەک کەسی بێت.

ئەم پێشانگایە بەئامادەبوونی هونەرمەندان کەسایەتییە ڕۆشنبیری و بینەرێکی زۆرپێشکەشکرا ، لەهەمانکاتدا تیانوسێک  ئامادەکرابوو بۆ سەرنج و بۆچونی ئامادەبوان سەبارەت بە پێشانگاکە.


خاک- تانیائاوارە





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved