29/4/2018 02:15 PM

پرۆژەی کتێبی خۆبەخشان


لەپێناو بەکلتورکردنی خوێندنەوە ودروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگا وکتێبدا، گروپی( پەیامی خۆبەخشان) بەهاوکاری ( ڕێکخراوی هایما) ، کەمپینی (کتێبی خۆبەخش)یان لەشاری سلێمانی ڕاگەیاند.
ئەم کەمپینە بریتییە لەوەرگرتنی سەرجەم ئەوکتێبانەی بەشێوازی خۆبەخش پێشکەش بەم گروپە دەکرێت لەهەربوارو ژانرێکدابن بەئامانجی گەیاندی هاوکاری و سودێک بۆ ئەوکەسانەی توانای کڕینی کتێبان نییە یاخود وەک کارێکی مرۆیی و پێویست بگەیەنرێتە ئەو شوێنانەی کە پێویستە کتێبخانەی لێبێت.

لەبارەی ئەم کەمپینەوە سەمەد هەورامی سەرۆکی ڕێکخراوی هایما بەخاکی ڕاگەیاند:
ئێمە وەک ڕێکخراوی هایما هاوکاری ئەم کۆمەڵە گەنجەمان کردووە کەکاری خۆبەخشی دەکەن ئەم هەنگاوەی ئەوان کارێکی زۆر گرنگ و باشە بەتایبەت لەئێستەدا کە پێویستمان بەخوێنەرگەنجی ڕۆشنبیر هەیە،لەهەمانکاتدا ئەم کەمپینە هەلێکیشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کتێبەکانیان ببەخشن تاکەسانی ترسودی لێ وەربگرن،ئێمە کتێبەکان دەگەیەنینە دەستی ئەم گروپە و ئەوان بەپێی بەرنامەی تایبەتی خۆیان دابەشی دەکەن.

ئەم گروپە نزیکەی ٤٠ئەندامی گەنجی لەخۆگرتووە لەئێستەدا ئەم کەمپینە لەشاری سلێمانی کۆفی نێت ئەنجام دەدرێت بڕیارە شاروشارۆچکەکانی دیکەش بگرێتەوە.

سەبارەت بەکارەکانی ئەم گروپەوگەیاندی کتێبەکان بۆ شوێنی پێویست، هاژەسالار،سەرپەرشتیاری گروپەکە وتی:
دوای گەیاندی تەواوی کتێبەکان ئێمە بەشێوەیەکی جیاکاری لەڕێگەی ئەندامەکانی گروپەکەوە دەست دەکەین بەدابەشکردنی کتێبەکان و سەرەتا لە ناوەندەکانی زانکۆوەدەست پێدەکەین،دواتر بۆ خانەی نەوجەوانان و بێسەرپەرشتان.
سەبارەت بە خواستی کتێبەکان و دابەشکردنی بەپێی تەمەن هاژە سالار ئاماژەی بەوەکرد کتێبەکان بەپیی ئاستی تەمەن و حەزی کەسەکان دابەش دەکرێت بەتایبەت لە نێوان نەوجەواناندا هەوڵدەدەن ئەوبابەتانە ئامادەبکەن لەگەڵ ئەواندا گونجاوبێت سەبارەت بە منداڵانیش وتی:
منداڵ سەرەتای خوێندنەوەیەتی بۆیە هەوڵ دەدەیەن ئەوچیرۆک و کتێبانەیان بۆبەرین چیرۆکی کاریگەروبابەتی سەرنج ڕاکێش بن و بەجۆرێک بێت منداڵ حەز بەخوێندنەوەی کتێب بکات بەتایبەت ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەکاندان کتێب بکەینە هاوڕییان.

جگەلەم کەمپینە هاژە ئاماژەشی بەوەکرد لەئایندەدا هەوڵدەدەن ئەوکتێبانەی لەڕێگەی تۆمارکردنی دەنگی یەوە ئامادەیان کردووە بڵاوی بکەنەوە،هەروەهاوتی
ئەوکەسانەش کە بەکتێب هاوکاریمان ناکەن دەتوانن بەبڕیک پارە کە ئێمە دەیکەین بە ناونیشانی کتێب یاخود وەک هاوکاری دەیگەیەنینە شوێنی پێویست لەڕێگەی گروپ و پەیجی تایبەتی ئێمەوە دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن.

پەیام عومەر،خوێنەروئەندام لە گروپی خۆبەخشان ڕایگەیاند:
من وەکوخوێنەر کارلەسەرئەوەدەکەم جیاکاری لەنێوان بابەتەکاندا بکەم و بەپێی تەمەنەکان کتێبەکان جیابکەمەوە ناکرێت کتێبێکی فەلسەفی بدرێتە تەمەنێکی نەگونجاو،هەروەها ئەوکتێبانەی بەزمانە جیاوازەکانن بەتایبەت ئینگلیزی بیبەخشینە گەنجەکان کە هەوڵی فێربوونی زمان دەدەن.
پەیام داوا لە لایەنی بەرپرس دەکات هاوکاری گروپەکەیان بکرێت بەهەر شێوازێک بێت تابتوانن خۆشەویستی لە نێوان کتێب وخوێنەردا دروست بکەن.

خاک- تانیائاوارە






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved