رۆژی هه‌ینی له پایته‌ختی كۆریای باشور خه‌ڵك سه‌ره‌یان گرتبوو له به‌رده‌م چه‌ند چێشتخانه‌یه‌ك كه نودڵزی ساردیان به شێوازی پیۆنگ یانگ پێشكه‌شده‌كرد، له‌پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م ژه‌مه خواردنه رۆڵێكی گرنگی له لوتكه‌ی مێژوویی نێوان سه‌رۆكی ئه‌و دوو وڵاته هه‌بوو. سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی كۆریای باشوور "مون جی ئان" بڕێك له نودڵزی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو بۆ خوانی ئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه رۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئه‌و ئاماده‌كرابوو. كیم له لێدوانێكدا له سه‌ره‌تای لوتكه‌كه وتی: هه‌وڵێكی زۆرمان دا بۆ ئه‌وه‌ی "ناینجمیۆن پیۆنگیانگ" له پیۆنگیانگه‌وه بهێنینه ئێره. كیم له‌كاتێكدا پێكه‌نینه‌كه‌ی گرتبوو وتیشی "هیوام وایه جه‌نابی سه‌رۆك چێژ له‌م ژه‌مه خواردنه ببینێت كه له دووره‌وه هاتووه، هه‌رچه‌نده باوه‌ڕم وایه پێویسته نه‌ڵێم له دووره‌وه". ژه‌مه خواردنی ناینجمیۆن له‌نودڵزو ئاوی گۆشتی سارد دروستده‌كرێت، هه‌روه‌ها پارچه گۆشتی سور به‌سه‌ریه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ تورو ترشیات و پارچه خه‌یارو نیو هێلكه‌ی كوڵاو. مۆن داوای كردبوو كه ئه‌و ژه‌مه له‌نێو لیستی خواردنه‌كاندا بێت و هه‌روه‌ها پرسیاری له كیم كردبوو ئه‌گه‌ر ده‌توانێت ژه‌مێك له رێستۆرانتی به‌ناوبانگی "ئۆكریۆن جوان" له پیۆنگ یانگ بهێنێت. نوسینگه‌ی مۆن رایانگه‌یاند كه به‌رپرسانی كۆریای باكور دڵخۆشیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به داواكارییه‌كه‌ی مۆن و هه‌رزوو چێشتلێنه‌رێكی رێستۆرانته‌كه‌یان نارد بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و خواردنه. خه‌ڵكی كۆریای باشوور ئه‌و خواردنه‌یان زۆر به‌دڵ بوو له ناوه‌ڕاستی رۆژی هه‌ینی ئه‌و خواردنه چووه سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له تویته‌ر به زمانی كۆری زۆر باسكرابوو، له‌كاتێكدا نۆره‌ی به‌رده‌م ئه‌و رێستۆرانتانه‌ی تایبه‌ت به‌و خواردنانه‌یه به‌رنه‌ده‌كه‌وت، وه‌ك رێستۆرانتی ئیۆلمیلدای كه له ناوچه‌یه‌كی هه‌ژاری سیئۆل-ـه‌و یه‌كێك له كڕیاره‌كانی ئه‌و شوێنه وتبوی كه ئه‌وه درێژترین ریزی ئێره‌یه تائێستا بینیبێتی كه به‌درێژی 40 مه‌تر كڕیار وه‌ستابوو. خاك – سیڤا ئازاد س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure