بریدجیت ماكرۆن هاوسه‌ری سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی ئیمانوێل ماكرۆن، ئاشكرایكرد كه هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی میلانیا تره‌مپ له ماڵه‌كه‌یدا به‌ستراوه‌ته‌وه‌و ناتوانێت بچێته ده‌ره‌وه. له‌پاش سه‌ردانه ره‌سمیه‌كه‌ی ماكرۆن و هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، خانمی یه‌كه‌م لێدوانی بۆ گۆڤاری "لۆ مۆند" ده‌رباره‌ی بینینی هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا میلانیا تره‌مپی 48 ساڵ وتبووی: میلانیا كه‌سێكی رووخۆش بوو، زۆر پێكه‌وه پێكه‌نین و له‌یه‌كتر نزیك بووین. وتبووشی: میلانیا ناتوانێت هیچ شتێك بكات، نه ده‌توانێت په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ی بكاته‌وه نه ده‌توانێت بڕواته ده‌ره‌وه، زۆر به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا من هه‌موو رۆژێك له پاریس ده‌ڕۆمه ده‌ره‌وه. راشیگه‌یاندبوو: میلانیا دڵی زۆرباشه‌و جوان و زیره‌ك راستگۆیه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ناو راگه‌یاندنه‌كان له‌باره‌یه‌وه ده‌وترێت راست نیه. خاك – سیڤا ئازاد س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure