30/4/2018 10:17 AM

بەرشەلۆنە بە هاتریكی میسی بردنەوەی تۆمار كرد

لە یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنیا بویەوەو یارییەكەی لێ بردەوە .


سەرەتا بەرشەلۆنە لە رێگەی كۆنتینهۆو میسیەوە دوو گۆڵیان تۆماركرد بەڵام ئەوەندی پێنەچوو خاوەن یاریگا توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە .


یانەكەتەلۆنیەكە نزیك بوو لەوەی تەنها خاڵێك وەربگرێت بە ڵام میسی توانی لە خولەكەكانی 82 و 85 دا دوو گۆڵ بۆ بەرشەلۆنە تۆماربكات و هاتریكێكی نوێ بنوسێتەوە و بەوەش سی َخاڵی یارییەكەی پێشكەشی هاندەران كرد.


ئێستا یانە كەتەلۆنیەكە بە 86 خاڵ لە پێشەنگی خولەكەدایە بەتەنها .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved